گاسن با ئەیبا، پێچەکلوی پێوەئەنێن.
گاسن: ئاسنێکی پانی نووک تیژە، دەکرێت بە نیروئاموورەوە زەوی پێدەکێڵرێت، پێچەکلو: کلوی لۆکەی خاو، یان شتێک کە کێشی سووک بێت، بە هەوایەکی ئاسایی بابیبات. مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە چارەسەری کێشەیەک بکرێت بەشێوەیەکی سەرپێیی نەک ڕیشەیی.[1]