گا لە گێرەی گاگۆز سەری دێشێ.
گاگۆز: دەنگەدەنگی گاوگۆڵ. گێرە: بە کۆمەڵێک گا دەوترێت کە لەسەر خەرمان بە تەنیشت یەکەوە بە پێ دەیکوتن، بەهۆیەوە کا و دان لەیەک جیادەبنەوە، لەو کارەدا بۆڕەی گا و هاتوهاواری جوتیار زۆرە، مەبەست لە کەسی ئیشکەرە کە لە جێگەی قەرەباڵغدا سەری دێشێت و کاری بۆ ناکرێت.[1]