گایەکی ڕیخن، سەر پاکی پێوە ڕیخن ئەبێ.
گا لە کوردەواردا لەبەر بەهێزیی بۆ زەوی کێڵان و جووتکردن بەکاردێت. ڕیخن: مەبەست لە ڕیخ پیسایی گا یان مانگایە کە بەرجەستەی دەکەوێت، مەبەست لەوەیە کە کەسێکی خراپ دەتوانێت بەهۆی خراپاکارییەکانییەوە چەندین کەسی باش خراپ بکات و لە کۆمەڵگەدا ناویان بزڕێنێت. [1]