گەنم هەرێ، جۆ هەرێ، هەرزنە تسنەی قنگی کەرێ، تۆش هەرێ.
هەرێ: ئەرێ. هەرزن: وەک گەنم و جۆ دانەوێڵەیە، بەڵام وردە، لە مێژووی کۆندا گەر گەنم و جۆ دەستنەکەوتایە، دەکرا بە ئارد و نان، مەبەست لەوەیە کە گەنم دانەوێڵەیەکی باشە هەروەها جۆش بە هەر حاڵ، ئەی هەرزن تۆ چیت؟ بە ناکەسێک دەوترێت کە لەناو کۆمەڵێک کەسی باشدا بێت و بیەوێت، وەک ئەوان ڕەفتار بکات، بەڵام لە شانی نەوەشێتەوە. [1]