گرێی بەختی کرایەوە.
لە کوردەواردا ئەو کچانەی کە وردەوردە دەچنە تەمەنەوە و بەرەو قەیرەبوون دەچن، پێیان دەوترێت: بەختیان گرێدراوە، بەڵام کاتێک کەسێک دەچێتە داوایان و مێرد دەکەن، دەوترێت: بەختیان کراوەتەوە و خودا دەرووی لێ کردوونەتەوە. بە کچێک دەوترێت کە مابێتەوە پاشان شوویەکی باشی دەستکەوێت. [1]