گوڵ بێ قنچک نابێ.
هەموو شتێک لە ژیاندا بنەما و بنەچەیەکی هەیە، لەسەری بنیاتنراوە، هیچ شتێک لەپووچی و بێبنەماییەوە نەهاتووە، واتە ساماندارەکان لە ئەنجامی ماندووبوون یان فێڵ و تەڵەکە سەرمایەیان بنیاتناوە، مەبەست لەوەیە کە خۆشیی و ڕابواردنی ژیان بەبێ ماندووبوون و ڕەنجکێشان نایەتەبەر.[1]