گوێ ئازیز بوو، گوارەش ئازیزە.
گوارە: جۆرێک خشڵی ژنانە، بۆ جوانی دەکرێتە گوێچکە (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: لەناو خێزاندا چەند منداڵ بەتایبەتیی کچ خۆشەویست بێت کە مێردی کرد، کچەزا لای باوان خۆشەویستتر و ئازیزترە، مەبەست لەوەیە لەناو بنەماڵدا گەر کچ ئازیز بێت، کچەزاش ئازیزترە.[1]