گوڵ لە گوڵی مەڕوانە، لە هەڵوگوڕی بڕوانە.
هەڵوگوڕ: مەبەست لە دەستوبرد و کار و کردەوەی مرۆڤە. هەموو کەسێکی بوێر و ئازا لە کۆمەڵگەدا جێگەی دەستی دیارە، هەندێک کەس هەیە بەڕواڵەت لاواز و هەژار دیارە، بەڵام لە ناوەرۆکدا کردە و بەگوڕە، بە کەسێکی گوولەکەی ڕیوەڵە دەوترێت کە بەزەبر و زەنگ بێت. [1]