متفەڕک
سمایل ئاغا بەو حەججەی کە تۆ چووی
لە تاوی متفەڕک وەک مار دەدەم پێچ
خوسووسەن وەختێ دیم دابووت بە یۆڵدا...
شەکانم هەر یەکی یەک پارچە بۆ پێچ
حەقیقی ئیدی خۆی پێ ڕانەگیرا
وەک ئەیڵێن کەوتە کەوڵم بێ درۆ کێچ
دەگەڵ تۆشمە جەنابی کاکە ڕەحمان
«گتردک لارنان بیرشی منە سێچ»
سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]