گوێرەکەی خۆماڵی بە گا نابێ.
خۆماڵی: مەبەست لە بەرهەمی ناوخۆی وڵاتە کە لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بەرهەمدێت، هەندێک کەس کاڵای خۆماڵیان لا بەهادار نییە، تەنیا گرنگی بە کەلوپەلی بیانی دەدەن. مەبەستی ئەو کەسانەیە کە دەستکاری خۆماڵیان لا سووک و بێبەهایە بەڵام شتی بیانیان لا سەنگینە.[1]