گوێرەکەی بەرماڵ بە گا حساب ناکرێت.
دەرماڵ یان بەرماڵ: مەبەست لە بەردەرگای ماڵی کەسێکە. لە کوردەواردا گا بۆ جووتکردن بەکارهاتووە، هەروەها گەر کەسێک ویستبێتی گوێرەکەیەک بەخێوبکات، تا ببێتە جوانەگا و دواتر بە گا، کاتی زۆر ویستووە، بۆیە هەمیشە گا لە گوێرەکە بەهادارتر بووە، هەموو کەسێک بە بچووکی لە ماڵدا قسەی وەرناگیرێت، دواتر وردەوردە گەورە دەبێت و تواناکانی دەردەکەون پاشان قسەی دەخوات.[1]