پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران03؛ چیرۆکی حەزرەتی هود و حەزرەتی ساڵح(سڵاوی خوایان لێبێت)
04-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران01؛ چیرۆکی حەزرەتی ئادەم(سڵاوی خوای لێبێت)
03-08-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دوزخورماتوو ساڵی 2006
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
چەمی سمۆر
03-08-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
03-08-2024
زریان سەرچناری
کارە هونەرییەکان
فیلمی سینەمایی کوڕی بابل
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆچە و کۆڵانە دێرینەکانی کەرکووک ساڵی 2024
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
ماڵی دەنگبێژان لە ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  528,787
وێنە
  107,002
پەرتووک PDF
  19,891
فایلی پەیوەندیدار
  100,288
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,242
پەرتووکخانە 
25,257
ژیاننامە 
24,459
کورتەباس 
17,174
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,539
پەند و ئیدیۆم 
12,482
شوێنەکان 
11,578
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,884
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,321
وێنە و پێناس 
7,314
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,919
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,371
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
فەرهاد زەردی
ژیاننامە
شەرەفەدین کوردستانی
ژیاننامە
فەریدە ئیلیاس
ژیاننامە
ماردین مەحمود
ژیاننامە
ماردین مەحمود فەتاح
فەقێ و تەپکەچی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەقێ و تەپکەچی

فەقێ و تەپکەچی
فەقێ و تەپکەچی

سوپاس هەر بۆ خوای توانا و زانا
ئەو خوایەی ئەرز و ئاسمانی دانا
لە ڕۆژی خیلقەت تا ڕۆژی مەحشەر
تا ئەو دەمەی سەر لە خاک دێتە دەر
هەموو پەڕی گوڵ هەموو گەڵای دار
هەر گەڵا و گوڵێ ببنە سەدهەزار
هەموو زمان بن هەموو زەمانێ
تا ئاخر زەمان نەوەستن ئانێ
هەموو سەناخوان هەموو بوێژ بن
هەموو خەریکی تەحیات و نوێژ بن
لە حاندی حەمدی سیفاتی باری
شایانی قەدری پەروەردگاریی
دەنگی هەرزنە و زەمین و ئاسمان
قەترە و دەریایە و ئاسمان و ڕیسمان
بێ وێنە و هاوتا واحیدە و ئەحەد
هەر بووە و دەبێ ئەزەلە و ئەبەد
تاک و تەنیایە کەسی هەموو کەس
سووڕەی ئیخلاسی نموونەیە و بەس
لە هەوا، لە کێو لە دەشت و دەریا
ئەو پێ ڕادەگا ئەو ڕۆژی دەدا
ساڵێ چوار فەسڵان دێنێ و دەگۆڕێ
هەزاران نیعمەت دێنێتە گۆڕێ
جارێ پایزێ دەکاتە زستان
زستان دەکاتە باغ و گوڵستان
دەخەو دەمێنن چلەی ناهەموار
لە خەو هەڵدەستێ ساڵی دووبەهار
بچۆ تەماشای باغات و دەشتێ
هەتا ببینی وێنەی بەهەشتێ
خونچەی پەل و چێو بزەی لەسەر لێو
کەوای سەوز پۆش تەل و کەل و کێو
بەرەوپیرت دێن نیسان و ئەیار
ناخۆشی دەڕۆن دەگەڵ بەفری پار
جارێک بە ئەمری حەیی زولمینەن
مانگی ئەسفەندێ دەبێتە بەهمەن
هەرەس بە باڕن دەبێتە سەنگەر
دوو چلە هێرش دەبەن بۆ ئەو سەر
ساڵێکی ئەوتۆ گەییە ئەو دەمە
بوو بە زەمهەریر مانگی ڕەشەمە
بەردەلعەجووزی هێنا بۆ نەبەرد
کەژ و کێو و هەرد گشتی بوونە بەرد
فەڕشی زوموڕڕود ڕەنگی لە دەس دا
سەرما و شەختە و بەند هاڵاوی هەس دا
بولبول دەناڵی بە سەد کوڵ وجۆش
بۆ بووکی پەردەی گوڵی کەفەن پۆش
ساڵێکی ئاوا پیاوێکی فەقیر
دنیا دیدە و پیر بە تەجرەبە و ژیر
بۆ نان و ئاوێ لەو خاک و ئاوە
ماسی دەگرت و تەپکەی دەناوە
داوێک لەنێو ئاو داوێک لە دەشتێ
تاوێک لە نێو چەم تاوێک لە دەشتێ
دەعبای دەگرتن جارێ بیست و سی
جوڕڕە و قاژوو سی بە جەللە ماسی
ڕۆژێ دەستێکی دەبردە شاری
دەستی بە حەستەم دەگەییە زاری
دەیدا بە رزق و بە نان و پێخۆر
شوکرانە بژێر بەکەم و بەزۆر
تەپکەی نابۆوە ڕۆژێ لەو دەورە
دیتی فەقێیەک خەریکی دەورە
لە دەنگە دەنگی هەی ئالێ بابا
فەرسەخ تا فەرسەخ نەما بوو دەعبا
بە هۆی هات و چۆی نەمامی لاوێن
ببون بە داوەڵ سۆرانی و داوێن
چۆ پێش و پێیگوت: مەلا بە دینت
چوونە کێوی قاف مەلان بە دینت
پۆلی باڵندان تۆیان دی شێوان
تاری دەستی تۆن لە دەشت و کێوان
ئەی خۆ بە زۆرزان منت لە لابا
دەبا عەداڵەت لە لای مەلا با
فەقێ نی مەلای، مەلا نی قازی
تۆ بی لەجێی من بەو ئیشە ڕازی؟
ساحەب خێزانم منداڵم برسین
بترسی باشە لە ڕۆژی پرسین
ساتێ لانەچی و نەفەرمووی سکووت،
پێم پەیدا نابێ قووتی لایەمووت
وڵامی داوە: یا ئەخخولمۆمن
تەقیلەچڵکن برای دینیی من
پەستەک نەباتی پێڵاو ڕەشۆکی
تۆش بێ خەتا نی گەلێک مەکۆکی
پاساری شاخیی لە تۆ بە داخن
لە کۆخەکۆخت پەڕیوەی شاخن
زەمینی ئەڵڵا وەسیع و پانە
تەپکەت ڕاگوێزە و مەگرە بەهانە
دەنا تۆ لەولا ئەمن لەولایە
بۆ تۆ مەسڵەحەت بۆ من ئەولایە
من خۆ ساز دەکەم بۆ ئیمتیحانێ
دەبێ حیفز کەم مانای قورعانێ
دەبێ عیلمەکان هەموو لەبەر کەم
لە ئەمری شەڕعی خەڵک خەبەر کەم
ئاگادار بکەم لە دین نائاگا
ڕێ لێشێواوان بێنمە سەر ڕێگا
لێیان حاڵی بێ ئێرس و بەشەماڵ
بزانن کامەن حەرام و حەڵاڵ
شەوی نەورۆزێ ئاخر ساڵمە
شەرع نەزانم شەیتان زاڵمە
لێم تێکەڵ دەکا حەڵاڵ و حەرام
ڕێم لێ ون دەکا دەگا بە مەرام
زانین بەرهەمی گەرما و سەرمایە
بێ زەحمەت نابێ مایە و سەرمایە
ببو بە وێردم لە دەشت و گەشتێ
ڕاتبەی فەقێیان بچنە بەهەشتێ
مۆڵەت دەخوازی شەڕعەن جایزە
نە جایزێکی بە بێ جایزە
یەقین بیستووتە و دڵت نائێشێ
نەقڵی قشقەڕە و پشتی گامێشێ
هەرچی پێوەبێ دەبێ بەشم دەی
عەزم جەزم کە خێرابە زوو دەی
پاساری، قاژوو، یا کۆتر یا کەو
بەشێک و دوو بەش من لێی دەخەم دەو
کەمی بەشی من زۆری بەشی تۆ
لە نۆ باڵندان سێی من شەشی تۆ
هەی ئاڵێ بابە هەی ئاڵێ بابە
ڕێگایە مەگرە تەپکەت وەلا بە
کوتی مامۆستای لە سەر ئیجازە
با بۆت وەگێڕم نەقڵێکی تازە
ئەوساڵ فەقێیەک ئیجازەی وەرگرت
چۆ کوێرەدێیەک لەوێ ڕایان گرت
خەڵکی ئاوایی دایانێ بۆ دۆ
شەش بزن و ماڵێش دەپووت گەنم و جۆ
ماڵی مەلا هات دوو سیپاڵی بوو
بەڕە کۆنێکی سەر هەرزاڵی بوو
مەلایەتیی وا بەنەمر نەژی
بەخوا من ئێژم قەرانێک ئەژی
بەتەکبیری من یەک ودوو مەکە
بەئالێ بابا خۆ ماندوو مەکە
زەوێک بسێنە ببە جووت بەندە
عەبدی خودا بە نە عەبدی بەندە
نانی پەیداکە بەهۆی کشت و کاڵ
پاتاڵ ڕابگرە با نەڵێن پاتاڵ
لە دێش وەڕەز بووی ماڵت بچتە شار
ببە بە تاجر وەخڕکە دینار
حەجی پێ بکە زەکاتی لێدە
لەڕێی خودادا هەر ئەو هومێدە
وەباڵی خەڵکی مەهێنە ئەستۆ
نەکی پێت بڵێن ئەمان لەدەست تۆ
منیش خەتامە تۆ ناکەم لۆمە
زۆر موستەحەققم گوناهی خۆمە
بێ تۆڵە نابن فێڵی من وتۆ
گەنم لە گەنم دەڕوێ جۆ لەجۆ
داوم نابۆوە حاسڵ بە تۆوە
وا خۆم پێوەبووم بەداوی تۆوە
کاتی گوفتوگۆی عەمامە و ڕیشوو
ئێستا ئاڵەکۆک نەیکردبوو شوو
لەو کێشە دابوون دایدا کڕێوە
بوو بە تەپوتۆز لەم دەشت و کێوە
سەرما و سایەقە کەی کەم ئێستەی کەم
تەزیی، دەژان چوو قاچ و قول و دەم
دۆستت نەبینێ بۆران وباڕن
زریان و باڕن بەردی دەهاڕن
مەرگی بەچاو دی کاتێ بەر مەلا
بە ناحیلاجی هەرای کرد مەلا!
ئەوا من دەمرم لێرەم بنێژە
هەر کەس لێی پرسی کێیە پێی بێژە:
خێوی ئەم گۆڕە پیاوێ فەقیرە
شەهیدی ڕێگای نان و پەنیرە
تەڵقینم دەکەی بەکوردی بیکە
لێت حاڵی نابم زمانی دیکە
ئەمیان کەسیرەی دەس بەفر و با بوو
ئەویان خەریکی ئاڵی بابا بوو
قاچ و قول و دەم هی ئەم تەزی بوو
غوولی تەبیعەت بۆ ئەو بەزیبوو
تێیفکری نەخێر چارەی تەسلیمە
مەلا گوێ نادا بە نیمە نیمە
ئەوجار بانگی کرد بە تەقیە و پارێز
عەرزێکم هەیە مامۆستای بەڕێز
دەڵێی چی؟ دەڵێم حوکمی خودایە
ئەگەر قەزا هات حیلاجی نایە
ئێستا کە ناڕۆی ئیللان و بیللا
بەش بە و کلا بە ئەلحوکمو لیللا
سوڵحی لەگەڵ کرد مەلا سەرئەنجام
گوتی «الصلح سيد الاحکام»
با مۆڵەتی دەم خێرم دەگاتێ
بەزەیی پێ هات بزەی دەهاتێ
مەلا کلا بوو بۆ دیوی نەدیو
کابرا داخزا بۆ لای خڕ و شیو
مەلا وێوە چوو مەلان پێوە بوون
دە پازدە بیستێک بەیەک کفلەکوون
دانە ئاشکرا دانەر نەدیوە
دەعبا چوزانێ تەپکە فریوە
لە تەپکەی دارین پۆلێک داوەرین
دەتکوت داوەریو لەبۆ داوەرین
حەشری نیشان دا ئەو داوەرینە
تێفکرە مەحشەر چەندە بەرینە
بوو بە جیکەجیک بە فیکە و نیشتن
بەهەڵفڕهەڵفڕ خۆ هەڵاویشتن
لە قاژ و قیژان لە پەلە قاژان
دەنووک داچەقان دڵان دەهاژان
بە جیکە و فیکە وگمە و گاڵە گاڵ
دەپاڕانەوە بە زمانی حاڵ
یەکیان دەیگوت من جووتەی شێلاقەم
بەهارێ دایکەی چەند سوورە ساقەم
دەزرینگێتەوە گوێچکەی خەیاڵم
بەجووکەی جووچکەی بێ پەڕوباڵم
لێم خڕ دەبنەوە بێچوولەی خڕ خڕ
بۆیان دێنمەوە جیکڵدانی پڕ
یەکیان دەهاژا لە بەر چڵی دڵ
یەکیان دەسووتا دڵی وەکو کڵ
یەک خەونی دیبوو لێی ڕووخا لانە
یەک دەیگوت ئەوڕۆ ئاخر زەمانە
دوویان زاوا و بووک دوویان جیران بوون
دوانی جوانی دی بەدەستگیران بوون
دەستە و داوێن بوون بەچنگ و دەنووک
جووتەی دەسگیران، جیران، زاوا و بووک
باقی لە حەسرەت گەشتی بەهاریی
فرمێسکی خوێنیان لە چاو دەباری
بە داوی ئەجەل پێیان لە بەس چوو
هیوا و ئاواتیان هەموو لە دەس چوو
پیر و پیاوچاکان گوێیان لێ ببوو
دەنگێکی غەیبی ئاوای فەرمووبوو
بیهێنە بەرچاو جەنابی مەلا
ڕەحمەت بنێرە بۆ ئەبولعەلا
با حەڵاڵیش بێ گۆشتی باڵندە
چاو چەندە گەندە ئەو فێڵ و فەندە
ویژدان بڕوانە ئەو فریودانە
خۆ دان نەچوو بۆ نێو جیکڵدانە
ئەو موستەحەققەی مشت و ددانێ
بۆ مشتە دانێ ئەو دەردەی دانێ
تۆڵەی باوکی چەند بەچکەی بەنیادەم
گەرچی خواردی ئەو ئەمما نەیخوارد ئەم
زۆر دڵتەزێن بوو تەپکە نانەوە
بێچوو دەرهێنان لە هێلانەوە
لە دایک وباوک هەڵیان داواردن
حەوت و هەشت و نۆ لێیان دەخواردن
سەریان هەڵدەبڕی دایان دەماڵی
جەرگ دەبرژا بەگرفەی باڵی
بۆ کەس نەی دەکرد سەرکۆنەی ئەولاد؟
بۆکەس نەی دەکوت ئەی داد و بێداد
ئاخر ئەو دەعبا جوان و نەخشینە
گیانی شیرینە، کەیفی لە ژینە
ئەو لاق باریکەی دەنووک چکۆڵە
دایک و بابی هەن پێی دەڵێن ڕۆڵە
خەزاڵە سووتا بە ئاوری جگەر
شکاتی بردە خزمەت پێغمبەر
کۆتایی دێنم بەو کێشە کێشە
با نەبێتە هۆی دەرد و سەرئێشە
تەواو بوو چەقێ ڕازی بوو فەقێ
کابرا نەقەنەق بۆ دانێ حەقێ
فەقێ لێی ئەستاند لە سێ بەش بەشێک
کابرا لێی ماسی زگ بە قەد خەشێک
لە بەر خۆیەوە بۆڵەبۆڵی بوو
بۆ وەسەر کردن هەوڵی خۆڵی بوو
وڕینەی دەکرد وەک نۆبەتێ دار
ناڵە و زاڵەی بوو دەیکوت ئەی هاوار
من چی و فەقێ چی لەو کێو و و تەپکە
کەنگێ ڕەفیق بوون عەمامە وشەپکە
ڕۆیی و گەڕاوە، فەقێ ڕاوەستا
گوتی دەڵێی چی؟ گوتی: مامۆستا
توخوا قەدیمی بۆ فەرموویانە
نیزیکی زانا خێری نەزانە
ئەوڕۆ تۆ لە من بەهرەت پێگەیی
غەیری زاتی خوا کێ تێمان گەیی
لێت خاڵی کردم هەمبانەبۆرین
پێچەوانەیە مەسەلەی گۆرین
ئێژن دەستەوا کارێکی خاسە
خۆتان ئەفەرموون دنیا تەقاسە
ژینی ئەم دنیا گاڵتەیە و گەمە
بۆ لە خۆت ناکەی ڕەددی مەزلەمە
لەو قیل و قالەت فێرم کە حەرفێ
با منیش پێم بگا لە تۆوە سەرفێ
گوتی خوێندووتە؟ گوتی ناوەڵڵا
پێم بێژە بەڵکوو فێر بم ئیشەڵڵا
گوتی فێر نابی بەم دەمودەستە
بەرۆکم بەردە هیچ ڕامەوەستە
بابێکی شەرعە فێر نابی بابە
باسی موخەننەس دەکا ئەو بابە
چی چی مامۆستا؟ دادەی بیڵێوە
دێوە؟ درنجە؟ چییە ئەو نێوە؟
خۆ زۆریش چوومە حوجرەی فەقێیان
ئەمما لەفزی وام نەبیستووە لێیان
گوتی موخەننەس نەنێرنەمێیە
فێر بی و لە جێی خۆی بیڵێی بەجێیە
بۆ خۆی بە خۆی گوت ئەی خاکت بە سەر
بۆ سەودای کردت ئەویش سەر بە سەر
بە ناسەرسەنگی فێر بوو ئەو ناوە
ئەمما ئەو ناوە خێری بۆ داوە
مابوو دژ و مات بۆ کەسری داهات
نەخشەی دەکێشا بۆ جەبری مافات
مەلی بژاردن یەک و دوان و سیان
دیتی تێیان دا دەعبایەکی جوان
زیت و زرینگێ دەنووک بچووکێ
بەربووک نەدیوێ ڕازاوە بووکێ
پاوانە داوین تەوقی لە مل دا
چاوی نەرشتووی تانەی لە کل دا
خەرمانی سووری شەنەی نەدیوە
نینۆکی ئاڵی خەنەی نەدیوە
هەر پەڕ لە ڕەنگێ بۆ ڕیزەکاری
هەر تارووپۆیەک نەخشێکی باری
ئاڵ و چێرەیی سەوز و زەرد و سوور
هەر یەک بە لەونێ دەدرەوشا لە دوور
ژاڵە و گوڵاڵەی باغ و حەساران
ڕەنگینکەوانەی دوای ڕێژنەی باران
جەرسە و حەریر و داماسی حەوڕەنگ
نەخش و نیگاری ئەرژەنگ و ئەوڕەنگ
سەد نەخشی دیکەش بێنی لەمانە
باڵێکی دیقەی چاوی هەمانە
بەو جلک و بەرگە و بەو چاوەچاوە
شای نەوعی خۆیە و تەختی نەماوە
ما مات و عاجز لەو نەخشە مانی
ڕامانی پێ ما کاتێ ڕووانی
نەخشی بێ گیانی مانی چ دێنێ
نەققاشی ئەسڵی ڕووحی بەردێنێ
نەدی و بدی نی، بیزانی ڕەنگە
وەستای نەدیوە ئەو نەخش و ڕەنگە
ساتێ لەمەوبەر حاڵی سەخت بوو
کاتێ ئەمەی دی کەیفی تەخت بوو
ڕۆیی بۆ دەریای ئەندێشە و خەیاڵ
عەین وەک مناڵ بەربۆ گڕ و گاڵ
گوتی واباشە بیبەم بۆ دیاری
بۆ کوڕە چکۆڵەی پێڕەوکەی شاری
زۆری خۆش دەوێ و ئاواتی ناوە
خێزانم جارێک مەمکی پێ داوە
سەوقاتی چاکە مەلێکی جوانە
خەڵاتم دەکا باوکی تاقانە
پێشنیان کوتیان تۆ مەیڵێ هەورە!
خۆڵیش وەسەرکەی لە کۆمای گەورە
ڕۆیی ڕێ و ڕاست بۆ خزمەتی میر
بێ ڕێ پێگران بێ گرفت و گیر
لە بۆی گێڕاوە نەقڵ و بەسەرهات
مەلی جوانیشی دا بە دەس ئاوات
دەستووری فەرموو میری خاوەن بیر
سەد دینار بدەن بە خاوەن نەچیر
پارەی پێ گەیی مێری بێ تاوان
گزیری میری شێت بوو لە تاوان
وەک گولی بەخیل ئەو کابرای تایین
هیچی لا نەما نە دین نە ئایین
چوو پێی گوت میرم تەپکەچی زۆرە
زۆرت بۆ دێنن دەعبای ئەو جۆرە
ئەو بێنەوبەرە بۆت دەبێتە شوێن
لاڵ بم نەشی دەی دەس دەکەن بە جوێن
بۆ میری وەک تۆ مییلەت کچە و کوڕ
سەر سوڕ دەمێنێ یەک قڕ بێ یەک پڕ
ئەوان خوازەخواز تۆ بێنەبێنە
تێی دا نامێنێ شاییەک خەزێنە
پێش گیریم نەکەی لێی دەستێنمەوە
«غبن فاحش»ە «بدعت»ە ئەوە
گوتی چۆن؟ گوتی بە فێڵی ئەوتۆ
ئیرادی نەبێ بۆ گەورەیی تۆ
دەڵێم ئەو مەلە نێرە یا مێیە
کامی گوت دەڵێم جووتەی لە کوێیە
لێک هەڵبڕاون بڕۆ بۆی بێنە
بە ڕەنگ و نەخشە عەین لەو وێنە
ئەو پووڵەش دانێ هەتا دەیهێنی
بە هیچ کەس مەڵێ ڕازی نهێنی
بۆی پەیدا نابێ لێی دەستێنمەوە
چەپە شێعرانی لە بۆ دێنمەوە
حاکم کەوتە بیر فەرموودەی فەقێ
تێ گەیی گزیر لە قوڕ ئەچەقێ
زۆری پێ خۆش بوو وەبیری بێنێ
پەندێکی بەسەر گزیری بێنێ
گزیر دەنگی دا کاکی تەپکەچی!؟
ڕاوەستە، گوتی قوربان دەڵێی چی؟
دەڵێم ئەی برای دیاری پەڕەندە
لە ئەتڵەس جوانتر دەڵێی پەڕەندە
نێرە یا مێیە ئەو دەعبا جوانە
مەبەستم هەیە بێژە کامیانە
وڵامی داوە نەنێرنەمێیە
بابێکی شەرعە، وتەی فەقێیە
ئەو فێری کردم هەر لە بیرم هەس
بە نەنێرنەمێ ئێژن موخەننەس
وەهای جواب داوە گورج و توند و تۆڵ
گزیر مەحتەل ما وەک گای سەر سەهۆڵ
میر ئاگای لێ بوو قاقا پێکەنی
لە ماڵی دنیا کابرای کرد خەنی
کەلیمێک زانین ئاوا بە کەڵکە
نیزیکی زانا قازانجی خەڵکە
بڕۆ بخوێنە ڕۆڵەی شیرینم
سوکنایی دڵم سەرمایەی ژینم
خودا فەرموویە ها لە قورئانا
ئایا وەک یەکن نەران و زانا؟
بۆ زانین فەڕزە وەک مامر چینە
ئەمری پێغمبەر بۆ چوونی چینە
مەودای خوێندنێ کێ خاوەن مێشکە
تا گۆڕیچەیە لە بانی بێشکە
تۆ پێت وا نەبێ خوێندن بازییە
خوێندن کارخانەی ئادەمسازییە
خوێندن سەرمایەی ژین و حەیاتە
خوێندن پێکهێنی هیوا و ئاواتە
خوێندن ئاوێنەی بێ وێنەی هاتە
خوێندن ئاوێتەی نوقڵ و نەباتە
لە دەشت و دەریا عەسای مووسایە
وەبیرت دێنێ «هی عصا» یە
لە ویشکی و ئاوان مەل و ماهی یە
وەدەستی بێنە و بێژە «ماهی»
نە کێو نە چێوە بڵیند و بەرزە
سەری لە ئاسمان بنی لە ئەرزە
زەوی ئاوا کرد بە بێ هەرا و بانگ
دای لە شەقەی باڵ چوو بۆ کورەی مانگ
وێستاون لەوێش بە سەف موشتەری
دەڵێن چاوەڕێن زوهرە و موشتەری
هیوا پێک هێنە مایەی بژیوە
وەک ڕۆژی ڕوونە و لە چاو نەدیوە
نێوی زانینە و بە بۆنەی وینە
لە بەحرێ بینە و لە جەو سەفینە
بەڕێی زانین دا ڕۆیین بۆ سەما
بێگانەی زانا بە ڕەقس و سەما
بێ زانین و زۆر ناچیتە ئاسمان
لە «الرحمانا الا بسلطان»
ملکی زانستێ بێ حەدد و مەرزە
ئینسانی زانا ماقووڵ و بەرزە
تۆماری وەسفی دوور و درێژە
حەفتا مەن کاغەز قسەی لە مێژە
خەرمانی سووریان ڕاداوە ئیدی
بۆ تۆ «حەقیقی» نەماوە چیدی

سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]
ئەم بابەتە 147 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | دیوانی حەقیقی؛ چاپی دووەم، 1988
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی تێکست؛ ڤەژینبوکس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: غەزەل
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: عەروز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 05-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 147 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
ژیاننامە
سەلاح گادانی
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران01؛ چیرۆکی حەزرەتی ئادەم(سڵاوی خوای لێبێت)
وێنە و پێناس
گوندی کەناروێ لە شارباژێڕ ساڵی 1985
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران03؛ چیرۆکی حەزرەتی هود و حەزرەتی ساڵح(سڵاوی خوایان لێبێت)
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
کورتەباس
بە یادی شەهید سمایلی شەریفزادە
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قارەمانێتیی زیندانی ئامەد بۆ باکووری کوردستان و دەنگی بەرخۆدان
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
وێنە و پێناس
گوندی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد ساڵی 1983
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
خولی پەروەردەکردنی هەنگ بۆ هەنگەوانانی شاباژێڕ ساڵی 2000
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
شێخ لەتیف شێخ عەبدوڵڵا واژەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
ژیاننامە
شانیا شەهاب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
فەرهاد زەردی
05-08-2017
سەریاس ئەحمەد
فەرهاد زەردی
ژیاننامە
شەرەفەدین کوردستانی
29-08-2019
سەریاس ئەحمەد
شەرەفەدین کوردستانی
ژیاننامە
فەریدە ئیلیاس
29-10-2021
هاوڕێ باخەوان
فەریدە ئیلیاس
ژیاننامە
ماردین مەحمود
29-10-2021
هاوڕێ باخەوان
ماردین مەحمود
ژیاننامە
ماردین مەحمود فەتاح
17-02-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
ماردین مەحمود فەتاح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران03؛ چیرۆکی حەزرەتی هود و حەزرەتی ساڵح(سڵاوی خوایان لێبێت)
04-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران01؛ چیرۆکی حەزرەتی ئادەم(سڵاوی خوای لێبێت)
03-08-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دوزخورماتوو ساڵی 2006
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
چەمی سمۆر
03-08-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
03-08-2024
زریان سەرچناری
کارە هونەرییەکان
فیلمی سینەمایی کوڕی بابل
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆچە و کۆڵانە دێرینەکانی کەرکووک ساڵی 2024
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
ماڵی دەنگبێژان لە ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  528,787
وێنە
  107,002
پەرتووک PDF
  19,891
فایلی پەیوەندیدار
  100,288
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,242
پەرتووکخانە 
25,257
ژیاننامە 
24,459
کورتەباس 
17,174
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,539
پەند و ئیدیۆم 
12,482
شوێنەکان 
11,578
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,884
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,321
وێنە و پێناس 
7,314
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,919
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,371
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
کورتەباس
عەزیز نەسین و مەسەلەی کورد
ژیاننامە
سەلاح گادانی
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران01؛ چیرۆکی حەزرەتی ئادەم(سڵاوی خوای لێبێت)
وێنە و پێناس
گوندی کەناروێ لە شارباژێڕ ساڵی 1985
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چیرۆکی پێغەمبەران03؛ چیرۆکی حەزرەتی هود و حەزرەتی ساڵح(سڵاوی خوایان لێبێت)
کورتەباس
زانستی زمان چی یە؟
کورتەباس
بە یادی شەهید سمایلی شەریفزادە
ژیاننامە
فەرید ڕۆبینا
کورتەباس
پاسۆک و فيلمی کارتۆنی منداڵان
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قارەمانێتیی زیندانی ئامەد بۆ باکووری کوردستان و دەنگی بەرخۆدان
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
وێنە و پێناس
گوندی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد ساڵی 1983
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
وێنە و پێناس
خولی پەروەردەکردنی هەنگ بۆ هەنگەوانانی شاباژێڕ ساڵی 2000
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
شێخ لەتیف شێخ عەبدوڵڵا واژەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
ژیاننامە
شانیا شەهاب
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان ژیاننامە - جۆری کەس - بێسەروشوێن ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.64 چرکە!