گیرفانی قووڵە.
لە کوردەواردا گیرفان قووڵ بۆ کەسی پیسکە و چرووک بەکاردێت، کە هەر خەریکی کۆکرندەوەی سامان و پارە بێت، بەڵام دڵی نەیەت یەک فلسی بۆ ژیانی خۆی خەرج بکات. بۆ کەسی چرووک و دەست نووقاو بەکاردێت کە ئەو سامان و ماڵی دنیایەی هەیەتی بۆ پێویستییەکانی خۆی بەکاری نەیەنێت. [1]