گیسکێ نەخواردم، کاوڕێ جرنگاندم.
گیسک: بێچووی بزنی سێ مانگ تا یەک ساڵ، ئەو کاتە لە شیر بڕاوەتەوە و ئارەزووی گیا خواردن دەکات، کاوڕ: بەرخی تەمەن ساڵ و نیو مەبەست لە بێچووی مەڕە، بە کەسێک دەوترێت کە بۆ قازانج و دەستکەوتنی سامان بچێت بۆ شوێنێک بەڵام بە زیانەوە بگەڕێتەوە. [1]