گیا بەجێی سەختەوە ئەمێنێ.
بەشی زۆر وڵاتی کوردەوار چیا و کەژە، لە وەرزە جیاوازەکاندا گیای لێدەڕوێت، مەڕوماڵاتیش لە کاتی لەوەڕدا گژوگیا دەخۆن، تەنیا لە شوێنە سەختەکاندا کە ماڵات بۆی ناچێت گیا دەمێنێتەوە، مەبەست لەوەیە کە پارە لای پیاوی دەست قووچاو دەمێنێتەوە چونکە هەر کۆیدەکاتەوە و دڵی نایەت خەرجی بکات.[1]