گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە.
گیا لەسەر بنجی خۆی شین ئەبێ.
هەموو شتێک لە دنیادا بنج و ڕەگی هەیە، هیچ شتێک نییە بێڕیشە و بێبنەما، واتە: هەموو خێزانێک بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی شێوەی پەروەدەری تایبەتیی هەیە کە لە هەڵسوکەوتیاندا ڕەنگ دەداتەوە، مەبەست لەوەیە کە منداڵ لە ڕەوشت و کردار و ڕەفتاریدا دەچێتەوە سەرباوانی چونکە پەروەردەی دەستی ئەوانە.[1]