مێژوویەکی کوورتی ڕۆژی 8ی مارس، بوونە بۆنەیەکی جیهانی
خاتوو “کلارا زیتکینگ” کە ژنە تیۆریستی مارکسی ئەڵمانی بوو، لە ساڵی 1889 لە وتەیەکیدا لە کۆنفرانسێکدا داوای مافی ژنانی؛ بۆ ژنانی دایکایەتی و منداڵانی بۆ ژنانی جیهان دەکرد، دواتر لە ساڵی 1911 بە هەوڵی خاتوو (کلارا) لە دەرەنجامی کۆنفرانسی (کۆپنهانگ) لە ئوسترالیا یەکەم ڕۆژی جیهانی ژنان ناسێندرا، کە لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ژنانی کرێکاری و ژنانی سۆشیالیستی بوو، کە زیاتر لە (100) ژن بە نوێنەرایەتی (17) وڵاتی جیهانی تێیدا بەشداربوو؛ هەر لەو ڕۆژەدا (3) ژن بۆ پەڕڵەمانی وڵاتی فیلەندا هەڵبژێرداران، وەک نوێنەری ژنانی سۆسیالیست و کرێکاران و مافی دەنگدان بۆ ژنان چەسپێندرا، کە پێش ئەوە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ژن و شێت وەک یەک تەماشا دەکرا و مافی دەنگدانیان نەبوو.
بیرۆکەکەی بۆ ساڵانی (1789) دەگەڕێتەوە، کە یەکەم جار ژنانی کارگەیەکی جلوبەرگ لە ئەمەریکا بۆ داواکردنی مافەکانیان مانیانگرتبوو، تا ساڵی 1911 کە بەجیهانی ناسێندرا، دواتر لە 08-03-1913 وەک ڕۆژی فەرمی جێگیربوو؛ چونکە ئەم یادە لە وڵاتەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا ساڵانێکی زۆرە هەبووە. وەک ڕۆژێکی گرنگی ناوخۆی خۆیان، بەڵام بەشێوە فەرمییەکەی لە ساڵی 1977 نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی ڕۆژی (8ی مارس)ی دیاریکرد و دانی پێدانا و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد؛ کە بەفەرمی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژێکی جیهانی بناسێت و ڕایبگەیەنێت.
دواتر و لە دوای ئەو بەروارەوە (ڕێککەوتنامەی سیداو) کە بە گرنگترین ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتییەکانە بۆ نەهێشتنی جیاکاری دژی ژنان؛ کە لە ساڵی 1979 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە؛ بەمەش نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوێکی سەرەکی و گرنگی ناوە بۆ هێنانەکایەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو؛ بە کوورتی ڕێککەوتنامەکە ئەم بوارانەی گرتەوە: (یەکسانی لە مافەکاندا لە تەشریعاتە ناوخۆیەکاندا؛ یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاو؛ لە بەردەم یاسا و دادگادا؛ مافی ڕەگەزنامە؛ پێشخستنی پەروەردەی کۆمەڵ و خێزان؛ مافە سیاسییەکان؛ مافی خوێندن؛ مافی ژنان لە کارکردن؛ مافی ئازادی لە هەڵبژاردنی هاوسەرگیریدا). هەر بۆیە لەبەر ئەم هۆکارانە بوو ئەم ڕێککەوتنامەیە؛ بە ڕێککەوتنی لەناوبردنی سەرجەم جۆرەکانی جیاکاری دژی ئافرەتان ناسێنراوە.
سەروەت تۆفیق
سەچاوە: #ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی# [1]