کارێکی پێکرد با بە دەواری شڕێ نەکا.
دەوار: پێشی دەوترێت تاوڵ یان ڕەشماڵ، لە مووی بزن درووست دەکرێت، ماڵی هاوینەی کۆچەرانی کوردە، کاتێک بای بەهێز لێیبدات، هەڵیدەدات و هیچی بەسەر هیچەوە ناهێڵێت، بە کەسێک دەوترێت کە بە کردار و ڕەفتار یان گوفتار حەشر بە کەسێکی تر بکات، کورد واتەنی لە ئابڕوو دایتەکێنێت. [1]