ئەمڕۆ چوارشەممە #07-02-2024#، بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، پلەى نوێى پێنج ئەفسەرى باڵاى #وەزارەتی پێشمەرگە#ى بۆ بەستن پاش ئەوەى فەرمانى بەرزکردنەوەى پلەکانیانى واژۆ کرد و بۆ لیوا ڕوکن و لیوا بەرزکرانەوە.
لە وتەیەکدا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لێ کردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، هەروەها جەختى لە گرنگى و پێویستیى سەرخستنى پڕۆسەى چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە لە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگەدا کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە ناوى پێشمەرگە ناوێکى پیرۆزە و پێویستە وابەستەیى و ئینتیماى یەکەمى پێشمەرگە بۆ خاک و نیشمان و گەلەکەى بێت و هەڵنانى هەنگاوى خێرا و جددى بۆ یەکخستنەوەى پێشمەرگە بە پێویست زانى، هەموو پشتگیرییەکیشى بۆ ئەو پڕۆسەیە دەربڕى.
لاى خۆیانەوە بەڕێزان پلەدارانى وەزارەتى پێشمەرگە، سوپاس و پێزانینان بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و گرنگیدانیان بە پێشمەرگە دەربڕى و بەڵێنى پێشمەرگانەى دڵسۆزى و خزمەتى نیشتمانیان دووپات کردەوە. [1]