ناونیشانی بابەت: دکتۆر ساجید و هەڵوێستە باڵاکانی 02
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
مرۆڤێک بەقەد قوڵایی ئاسمان ، هەستی ناسکی مرۆڤانە و بەخشندەیی بوو ، سەنگی بەهای شکۆی مرۆڤایەتی بوو.
هەڵوێستی دڵسۆزی وسۆزی خۆشەویستی ئه و ئاسایی نەبوو ، ئەوەندە میهرەبان بوو ،هەر هاوڕێ یەکی زیندان و پێشمەرگە یەکی شاخ ،دەیان چیرۆکێکی دەگێرنەوە.
ئه و زنجیرە چیرۆکانەی ، ئەم پێشمەرگە ،مە سیح ئاسا،
درامای ئه و عەشقە رۆحی و پاکێتی یە :
بۆ خاک ، بۆ مرۆڤ ، بۆ زیندانی ، بۆ پێشمەرگە ، بۆ هاوڕێکانی و بۆ نەداران ، ئه و یادەوەریی و رۆمانەیە تا ئێستا تۆمار نەکراوە .
دکتۆر ساجید ، بە کۆڵە پشتە پڕ لە دەرمانە کەیەوە،لە سەنگەری هەموو چالاکی و داستانەکان دا بوو .
بە ناو رێژنەی گولە و رەتڵی تۆپ و راجیمە و بە نێو رۆکێتی فرۆکه و گولەی دۆشکەی کۆپتەرەکان ، لەم سەنگەرەوە ، خۆی دەگەیاندە ئه و سەنگەری پێشمەرگەکان.
قوڵپی خوێنی بریندارەکانی دەوەستاند ، زامی جەستە یانی ساڕێژ دەکرد، مەرگیانی دەکردەوە ، بە ژیان .
خەڵکی گوندەکانی قەرەداخ و بازیان و گوندەکانی هەمەوەند وجەباری و سەنگاو و گەرمیان و هەڵوێستە جوامێرییه باڵاکانی ئەو دەگێڕنەوە:
-هەمووی چیرۆکێکی فریاکەوتنی ئەو ، ئەفسانەی خۆشەویستی مرۆڤ ومرۆڤایەتی بوو.
هەموو زەردەخەنه یەکی روخسارە بەرائەتەکەی و بزەی شیرینی سەر لێوەکانی ئەو
، تراژیدیای چیرۆکی نهێنی ئەو عەشقە رۆحییە خامۆش کراوە بوو، تا ئێستا تۆمار نەکراوە.
بە نوکتە جوان و سەرنج راکێشەرە ، حازر بەدەستەکانی خۆشەویستی و قاقای پێکەننینی ،دەبەخشی یە هاوڕێکانی
لە گەڵ خاڵە بەهادین مەجید-ی هاوڕێ و پورزای دا بە دەنگ و ئاوازە کانیان
دنیایەکی پڕ لە رۆمانسیەتی وایان دەبەخشی یە هاوڕێ کانیان
پڕ بوو لە ئەوین وعەشقێکی ئەبەدی , پڕلە تێرامان ، بۆ دابڕان ، بۆ هونەر ، بۆ ژیان. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=