ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 02
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام ی سەرکردە ، کەسێتیەکی تایبەتمەندی نمونەیی بوو ، لە هەرشوێنێک ببوایە، مایەی سەرنج و تێڕامان ی هاوڕێکانی و دەوروبەرەکەی بوو.
خاوەنی هزری وردی زانستی سیاسیی قوڵ و بیروبۆچوون و تێڕوانینی لۆجیکانە بوو.
لە کاتی گفتۆگۆو لێدوان دا ، بە هێمنی دەدوا و گوێ ی لە ڕاوبۆچونی جیاوازی بەرامبەرەکەی دەگرت ، رێزی هەموو بیر و بۆچونێکی جیا جیای دەگرت .
لەکاتی گفتوگۆدا ، بە بەڵگەوە قسەی دەکرد ، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ، بەهای مرۆڤانەی ئارام ئەوەبوو ، بە شێوەی دەدوا ، قەناعەت لۆژیکانەی بە بەرامبەرەکەی دەکرد .
ڕۆژنامە نوسێکی خاوەن هەڵوێست و نووسەرێکی بە تواناو ورد و بەسەلیقە بوو ، بە راشکاوانە ، بێ سڵ کردنەوە ، ڕاو بۆچونە زانستیەکانی خۆی ، بە جورئەتەوە دەخستە روو .
ئارام لە نوسینی ستونی (رۆژنامەوانی و وتاری سیاسی ) دا ، بێ سنوور، بەتوانابوو ، بە تەکنیکێکی هونەری رۆژانەمەوانی نوێ ، لە هەموو بوارە جیاجیاکان دەدوا .
سەرەتای حەفتاکان ،دەیان وتاری بە پێزی، لە رۆژنامەی (هاوکاری )دا بڵاو کردوەتەوە ، وتارەکانی ئەوەندە بەپێزو جوان بوون ، پڕ بوون لە زانیاری ورد ، ناخ و هەست ونەستی خوێنەری دەهەژاند .
نووسینەکانی ئەوەندە سەرنج راکێشەرو جوان بوون ، تێکەڵ بە ناخی خوێنەرەکانی دەبوو ، بە جۆرێک کاریگەری لا یان دروست دەکردن ، بە بەردەوامی ، هەموو نوسینەکانییان ، بە تاسەوە ، دەخوێندەوە.
وتارەکانی دەبوونە ، مایەی مشت و مڕ ولێدوانی جیا جیا ی ، سیاسەتمەداران و چین و توێژەجیا جیاکان و خوێنەری ئاسایی .
ناونیشانی وتارو ستون و نوسینەکانی ، لە بیرویادی خوێنەران دا ،کاڵ نەدەبونەوە ، ئەمەش یەکێکە لە نیشانە پڕ لە شکۆکانی ، سەرکەوتنی رۆژنامەوانی ئارام ،.
بە پێچەوانەی ، ئه و بە ناو رۆژنامە نووس و نووسەرانەی ،لاپەڕەی رۆژنامەکان ، بە ئینشا ی ساردوسرەکانیان پڕ دەکەنەوە ، خوێنەران بە نوسینەکانیان ، بێزار دەکەن ، کەس وتارەکانیان ناخوێنێتەوە .
ئەو رۆژنامە نووسە دەربارانەی ، هەموو رۆژێ ، لاپەڕەی رۆژنامەکان داگیر دەکەن ، هەموو نوسینەکانیان ،رستەی ساردوسڕی مردوون ، رۆژنامەکەش ، بەونوسینە ساردوسڕانە ، دەبن بە بڵاوکراوەیەکی کرچ وکاڵ و دەکرین بە سفرەی ماڵان .
شاسوار جه لال سەعید غەنی ناسراو بە( ئارام ) ، لە مانگی تشرینی دووەمی 1947 لە گەرەکی حاجی حان لە سلێمانی لەدایک بووە .
ئاستی بژێوی خانەوادەکەیان ، مام ناوەند بوو، بنەماڵەکەیان دەگەڕێتەوە بۆسەر شێخانی بەرزنجە .
شاسوار و وەزیرە خانی خوشکی ، هەر لە منداڵییەوە ، لە باوەشی خێزانێکدا پەروەردەبوون ، وەک دوو هاوڕێ هۆگری یەک بوون ، پێکەوە یاری یان کر دوە وکاتەکانی ژیانیان بەڕێ کردوە.
لە 20/9 / 1953 شاسوارجەلال ، لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی غازی سەرەتایی کوڕان لە سلێمانی بەردەوام بوو، لەسەر خوێندن .
لە ساڵی خوێندنی 1955-1956مەلیحەخانی خوشکی شاسوار دەکرێت بە مامۆستا لە ماوەت . شاسوار-یش لە پۆلی سێیەم لە قوتابخانەی غازی یەوە دەگوێزرێتەوە بۆ قوتابخانەی سەرەتایی لە ماوەت ، لە گەڵ مەلیحەخانی خوشکی دا پێکەوه دەژیان .
لەساڵی 1958 شاسوارجەلال ، دەبێت بەهاوڕێ ی ئاوات عەبدول غەفور، تایبەتمەندی هێمنی و زیرەکی ، لە رادەبەدەری شاسوار، لە ناو قوتابیانی قوتابخانەی ماوەت ، ببووە مایەی تێڕامانی قوتابیان ومامۆستاکانی .
وەزیرە خانی خوشکی دووساڵ ، لە شاسوار گەورەتر بوو ، لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی عێراقیە ی کچان بوو.
گواستنەوە ی شاشوار ، لە سلێمانی یەوە بۆ ماوەت ، ، دوورکەوتنەو دابڕانی ،براو هاوڕێکەی وەزیرەخان ،بە جۆرێک ناخ و دەرونی داگیر کرد ، هەمیشە هەستی بە نامۆیی دەکرد ، بەشێک لەڕۆحی ون کردووە.
دوای مامۆستا مەلیحە ، لە قوتابخانەی ماوەتی سەرەتایی یەوە گوێزرایەوە بۆ قوتابخانەی چوارتای سەرەتایی ،شاسوار-یش گوێزرایە وە بۆ قوتابخانەی چوارتا،
شاسوار لەساڵی خوێندنی 1958-1959، لە گەڵ فازیل –ی مەلامەحمود . لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی ، دەبن بەهاوڕێ ، زۆربەی کاتەکانیان لە قوتابخانە لە چوارتا پێکەوە بوو.
شاسوار پۆلی شەشەمی لە چوارتای تەواو کردوه ،لە ساڵی 1959مەلیحەخانی خوشکی لە دارلمعلمین وەردەگیرێت ، شاسواریش لە گەڵی دا گەڕایەوەربۆ سلێمانی
لەساڵی خوێندنی 1959-1960لەپۆلی یەکەمی ناوەندی لە ئامادەیی سلێمانی دەخوێنێت ، لە بەر تواناو ئاستی ژیریی ، لە پلەیەکی باڵا دا بوو، هەمووساڵێک بە نمرەی نایاب و بەرز ، قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە.
ساڵی 1963-1964قۆناغی خوێندنی ئامادەیی بە نمرەی نایاب تەواوکردووە.
سەرچاوە:
دیدارێک لە گەڵ وەزیرەخان جەلال ی خوشکی شەهید ئارامی سەرکردە لە سلێمانی. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=