ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 03
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
(ئەمین جەلال) برا گەورەی ، ( شەهید ئارام) ، بە بەردەوامی کتێب ورۆژنامەی دەکڕی .کتێبخانەیەکی لەماڵەوە دانا، خوشک و براکانی کرد بە هاوڕێ ی رۆژنامە و گۆڤار و کتێب .
ئارام له و کتێبخانەیەوە ، زیاتر عاشقی رۆژنامە و گۆڤار و کتێب بوو .
ئەمین جەلال لە ساڵی خوێندنی ( 1958 -1959) ، بە نمرەی نایاب ، قۆناغی خوێندنی ئامادەیی تەواو کرد .
(بەرێوەربەرایەتی بەعسەی عێراق ) ، ئەمین جەلال ی بۆ خویندن نارد بۆ مۆسکۆ –ی پایتەختی یەکێتی سۆڤیەت.
لە ساڵی خوێندنی 1959-1960 ، لە کۆلێجی ئەندازیاری نەوت ،
لە مۆسکۆ وەرگیرا ، لەوێ بوو بە (سەرۆکی لقی خوێندکارانی کورد) ی مۆسکۆ، سەر بە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا .
ئەم رووناکبیرە بەتوانایە رۆڵی دیاری هەبوو ، بۆخزمەت کردنی خەباتی رزگاری خوازی کورد ، هەموو کارەکانی زۆر بە پەرۆشەوە هه ڵسوڕاند . لە قۆناغی سێ یەمی کۆلیجی ئەندازه ی نەوت بوو ، له و کاتەدا ، خوێندکارێکی راپۆرت نووس ی کورد ، راپۆرتێکی لەسەر نوسی و گەیاندبویە ، سەفارەتی حکومەتی عێراق لە مۆسکۆ :
(ئێوە ئەمین جەلال –تان ، بە بەعسە ناردوە ، بۆ ئێرەبۆ خوێندن ، بەڵام ئە و لێرە دژی ئێوە کار دەکات و سەرۆکی لقی مۆسکۆی ، کۆمەڵە خوێندکارانی کوردە لە ئەوروپا ، ئەم (ئەمین )، لە مۆسکۆو ئەوروپا ، سەر بە یاخی بوانی کوردە و خزمەت بە تێکدەرانی کورد ی عێراق دەکات ).
سەفارەتی عێراق، لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە ، ( ئەمین جەلال )یان ، لە مافی بەعسەی خوێندنەکەی بێ بەری کرد ، یەکسەر پەساپۆرتەکەیان لێ سەندەوە .
ئەوساڵە (ئەمین جەلال ) ، لە خویندن بێ بەش کرا ، نەیتوانی بەردەوام بێت لە خوێندن ، بۆ ساڵی داهاتوو ، لەسەر زەمالەی یەکێتی سۆڤیه ت ، لە کۆلێجی رۆژنامەوانی لە زانکۆی مۆسکۆ ، لەسەرمەسرەفی یەکێتی سۆڤیەت، بەردەوام بوو لە خوێندن .
ئەمین ئەوساڵه ، بەبێ پەساپۆرت ، ئیش وکارەکانی لقی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی لە ئەوروپا و لە مۆسکۆ هەڵسوڕاند، لە بەر ئەوەی پاساپۆرتی نەبوو، بە نهێنی خۆی دەگەیاندە کۆنگرەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە بەرلینی رۆژئاوا ، هەر ساڵەی کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێند کارانی ئەوروپا ،لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ساز دەکرا.
ئەمین جەلال ، بەرێز خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی خوێندکاری بەشی (زمانی ئینگلیزی )و خەڵکی مۆسکۆ ی ، لە زانکۆی مۆسکۆ ناسی و بوون بە هاوڕێ و هۆگری یەکتر بوون ، ئەمین ، خاتوو (لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) ی خواست و بوو بە هاوسەری .
لە 13 / 5 / 1968 ئەمین جەلال ، لە کارەساتێکی تەم و مژاوی دا ، لە شوقەکەی کەوتە خوارەوە و دوا هەناسەی سپارد.
لە شەوی 14- 15 / 5 / 1968 تەرمەکەی ئەمین یان ، بە فڕۆکەی تایبەتی ،لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بەعساتی عێراق-ەوە ، هێنایەوە بۆ فڕۆکە خانەی بەغداد،
تەرمەکەیان بە رێو رەسمێکی شایستە ، لە بەغدادەوە گەیاندە سلێمانی . لە 15 / 5 / 1968 لە گردی سەیوان بە خاک سپێرا.
لە 17 /11/ 1968 ، کوڕێکیان بوو ،خانەوادەکەیان ، لە خۆشەویستی(شاسوار -ئارام ) ناویان نا ( شاسوار ).
سەرچاوە :
+ دیدارێک لە گەڵ وەزیرە جەلال –ی خوشکی شەهید ئارام ی سەرکردە لە سلێمانی. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=