ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 04
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
تراژیدیای مەرگی تەم و مژاویی ئەمین جەلال ، بە شیوەیەکی تایبەتی وگشتی کاری کردە سەر ، ناخی هەموو ئەندامانی خانەواده و بنەماڵە و خەڵکی شاری سلێمانی ونیشتمان .
بەڵام ئه و کارەساتە ، بەشێوەیەکی تایبەتی ، سوێی ئازارێکی زۆر توندبوو ، بەناخ و دەروونی ، بێ دەنگیی ئارام دا شۆڕبووەوە.
دایک و باوکی ئەمین وهەموو خانەوادەکەیان ، دوای ئەو کارەساتە جەرگبڕە ، ته نیا ئاوات و هیوایان ، ئەوە بوو ، ( شاسوار ئەمین) ، لە مۆسکۆ و یەکێتی سۆڤیەت ون نەبێت .
هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ ، (شاسوار ئەمین ) و خاتوو( لیدیا ئیڤاتۆڤنا ) دایکی بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان ،لە باوەشی سۆزوخۆشەویستی پڕلە میهربانی خانەوادەکەیان دا بن و خۆیان (شاسوار ) پەروەردەی بکەن.
لە مانگی تەموزی 1968 (تەها جەلال )–ی برای (ئەمین )، سەردانی شاسوار)و (لیدیا ئیڤاتۆڤنا) ی لە مۆسکۆی کرد.
ئارام لە ساڵی 1964-1965، لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی بەغداد وەرگیرا ، لە بەرکەم تینی چاوەکانی ، ئەو ساڵە ، نەیتوانی له و کۆلێژە بخوێنێت ، دەست بەرداری خوێندن بوو.
لەساڵی 1965- 1966 ئارام لە کۆلێجی بازرگانی زانکۆی بەغدادوەرگیرا،بەردەوام بوولەسەرخوێندن .
ساڵی 1969 ئارام بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەمین-ی برایەوە ، سەردانی مۆسکۆی کرد ، لە ساڵی 1969-1970 ئارام کۆلێجی بازرگانی بە پلەیەکی باڵا تەواو کرد .بڕوانامەی بکالۆریۆسی وەرگرت ، لە بەغداد مایەوە.
ئارام لە تەمەنی منداڵییەوە ، ببوو بە هاوڕێ ی رۆژنامه و کتێب ،بە بەردەوامی سەرقاڵی خوێندنەوە بوو ، ئاستی رۆشنبیری زۆ باش بوو،لە قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی دا ، لە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دا کاری کردبوو.
لە ساڵی 1964 کە باڵی مەکتەبی سیاسی، لە پارتی ، لەباڵی مەلا مستەفا ، جیابوونەوە ، ئارام سەر بەباڵی مەکتەبی سیاسی بوو.
لەساڵی 1965 خوێندکاری زانکۆ بوو ، بە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، لە بەغداد هەڵبژێرا.
ئارام لەبەر زیرەکی و ئاستی قوڵی رۆشنبیری ، وەک ئەندام ، لە چەندان کۆنفرانس وکۆنگرەی رێکخراوەیی و حیزبی دا ،بەشداری کردووە ،وەک :
(کۆنگرەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان )و (یەکێتی نیشتیمانی قوتابیانی عێراق ) و (یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ).
له و کۆنگرانەدا ، وەکو کادرێکی بەتوانای خاوەن فکری سیاسی، خاوەنی بیرو بۆچونی ورد ، تایبەتمەندی و رۆڵی دیاری خۆی هەبووبوو، لە بارەی زۆر، لە رووداو باسەکان ، بە جورئەتەوە ، راو بۆچونی زانستی و لۆژیکانەی خۆی هەبوو،
بە هیچ شێوەیەک ، هیچ جۆرە ، سازشێکی نە دەکرد ، بە و پەڕی تواناو لێ هاتووی خۆیەوە، بە ئیرادەیەکی باڵاوە ، بە زمانێکی دبلۆماسی و لۆژیکی پاراو و بەهێزەوە، هەموو ئه و ، خاڵە ستراتیژانەی ، کە پێویست بوو ، بە جورئەتەوە دەخستە روو .
لە ساڵی 1969 لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی عێراق دا ، بەشداری کرد ، بۆ بەدی هێنانی خواست وماف و خەونی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، لەناو هۆڵی کۆنگرەدا ، روو بە روو ی سەرانی حیزبی بەعس ، لەیەکێتی نیشتیمانی قوتابیانی عێراق وەستایەوە.
ئارام و هاوڕێکانی ، لە هەڵوێستکی باڵادا ، لە نوێنەرانی قوتابیانی کوردستان ، لەوکۆنگرە کشانەوە وهۆڵەکەیان بەجێهێشت.
سەرچاوە:
1-دیدارێک لە گەڵ وەزیرەخان ی خوشکی شەهید ئارام ی سەەرکردە لە سلێمانی .
2-نوسین و ئامادەکردنی محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی،ئارام و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد ،ب1، 2007، چاپخانەی کارۆ. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=