ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 06
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام یەکێک بوو ، له و رووناکبیرانەی ، دوای ترا ژیدیای سیناریۆی 6/ 3/ 1975 ، دژ بە پیلانی جەزائیری (محەمەد رەزا شا)ی ئێران و (سەدام حسین ) ی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
بە سەرپەرشتی ( هواری بومدیەن ) ی سەرۆکی جەزائیر ، لە کۆنفراسی ئۆپیک ، لە جەزائیر ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەتول عەرەب.
(شا ) ی ئێران، بەرامبەر ئەو دەسکەوتە ، دەست بەرداری ، مەلا مستەفای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، بۆ تێکشکانی شۆڕش و هەرەس ، بۆ لە ناو بردنی مرۆڤی کوردو سرینەوەی نیشتمان .
ئارام بڕوای بەوە نەبوو ، هێزی پێشمەرگە ی نیشتمان پەرتەوازەببن،میلی چەکەکانیان ، لە بەردەم ئەفسەران و سەربازانی هێزەکانی سوپای عێراق نەوی بکەن ، تەسلیم به و هێزانە بکرێن ، جینۆسایدی کوردیان کردوە.
لە مانگی ئەیلوولی 1975 ، ئەمنی عامەی عێراق لە بە غداد ، لە رووداوێک دا ، پەیان بە سەرە داوی نهێنی رێکخستنی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان برد ، ئەنوەر زۆراب یان دەسگیر کرد .
لە 23 / 9 / 1975 شەهاب ی شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحید و چەند سەرکردەیەک وکادری پێشکەوتوی کۆمەڵە ی مارکسیی لینینییی کوردستان ، بۆ ئەوەی دەسگیر نەکرێن ،روویان کردە رۆژهەڵاتی کوردستان ، لەێوە خۆیان بگەیەننە سوریا.
بەپێی رێکەوتن نامەکەی جەزائیر ، لە شاری سەقز دەسگیرو زیندانی کران . لە رێگای پێنجوێن -ە وە بەزیندانی تەسلیم بە ئەمنی سلێمانی کران و
گوێزرانەوە بۆ ئەمنی عامە لە بەغداد.
لە11 / 7 / 1976، دادگای سەورەی عێراق ، حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر(شەهاب شێخ نوری و جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب) دا سەپاند، هاوڕێکانی تریان چەند ساڵێک حەکم دران و لە ئەبوغریب زیندانی کران .
لە 21/ 11/ 1976خاڵە شەهاب و جەعفەرو ئەنوەر لە سێدارە دران.
ئارام وەک سەرکردەیەکی خاوەن ئەزموون ، له گەڵ هاوڕێکانی دا، هەموو توانای خۆیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی رێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی مارکسیی لینییی کوردستان ،له و باره پڕ لە مەترسییە سامناکە ، لە بچڕبچڕی ولێک ترازان ، بپارێزن .
ڕایەڵەی رێکخستنە نهێنی یەکانی کۆمەڵەیان ، لەو سەردەمە دژوارو ئاڵۆزە ، لە سلێمانی وکەرکوک و هەولێر وخانەقین وبەغداد ، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوه گرێ دایەوە.
نوسین و بەیانیان ، بە پێی ئه و هەل و مەرجە دژوارە ،بۆ رێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە و جەماوە ری کوردستان ،لە سەردیواری شەقام وکۆڵانی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان بڵاو کردەوە .
بۆ ئەوەی بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ، روو بەرووی ئه و تێکشکانە، پڕ لە نەهامەتیانە ببنەوە .
لە 15 /11/ 1975ئەمنی عامه لە بەغداد ، بڕیاری دەسگیرکردنی ئارام -یان دەرکرد ،
.
ئارام ماوەیەک بوو ، بە تەنسیب لە بەرێوەبەرایەتی ئاوەدان کردنەوەی سلێمانی دامەزرابوو ، ئەمنی سلێمانی زانیاریان لەسەر ئارام کۆکردبوەوە.
چەند ئەمنێک روو یان کردە بەڕیوەبەرایەتی ئاوەدان کردنەوە ، ،بۆ دەسگیرکردنی ئارام ، شێخ سالاری برای ئارام ، بە زیرەکی خۆی ، سەری لە ئەمنەکان تێک دابوو ، ئارام بە خیرایی خۆی دەرباز کردبوو.
ئارام لە بەر گرنگی پاراستنی بەهای رێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە ، بە ئیختیفا ، لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی دا مایەوە ،بۆ ئەوەی رێکخستنەکانی کۆمەڵە . جارێکی تر داڕێژێت و پته و ترو بەهێزتری بکات .
له و ماوەیەدا بە ئیختیفا ، لەم ماڵانە دا مایەوه ، بە کردەوە و بە هەڵسوکەوتە جوان و خاکی و نمونییەکانی ، ببووبە ئەندامی هەموو ئەم خانەوادە بەرێزانە:
(هیواسائیب ، شێخ فەتحوڵڵا بەرزنجی ، وەستا ئەمینی حاجی عەزیز ،دلێری سەید مەجید ، مامۆستاعەزیز مەحمود ، سەرداری موزەمید ، سوارە ئەحمەد عارف ، شیخ عومەری نانەوا ، سەلام عەبدوڵڵا ،
ئاوات قارەمانی ، ئەحمەد شانازی خەراجیانی ، شێخ عوسمانی باراویی ، حاجی شێخ عومەر باراویی ، تەها باراوی ، عومەر شیخ نوری قەرەداغی ، ئەبوبەکر شێخ نوری قەرەداغی).
لە ساڵی 1976ئارام ی سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان ، وەک سەرکردەیەکی رۆژە دژوارە پڕلە تەماوییەکان ، لە گەڵ هاوڕێکانی دا توانی ریکخستنێکی پۆڵاین بۆ کۆمەڵە دارێژێن .
هەموو زمەنە پڕ لە مەترسیی و نەهامەتیەکانی ، بە توانای لەبن نەهاتووی خۆی و هاوڕێکانی ، بە شێوەیەکی لۆژیکانە بەرێ کرد.
ئارام ی ئەندازیاری تێکشکانی هەرەس و سەرهەڵدانی شۆڕش ، لە ناو ئەو هەموو تراژیدیانەدا ، پێشمەگە و کادرەکانی کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستانی ، بە شێوەی نوێ ی ،دەستەومەفرەزە ، لە ناوشارو دەرەوەی شار ، بۆ پێشمەرگایەتی و بۆ شۆڕش ، لە سەراپا نیشتمان دا رێکخست .
بۆ رووبە رووبونەوەی ، تێکشکان و هەرەس ، بۆ رووبەرووبونەوەی ئەمن و ئیستیخباراتی وجاسوس و بەعسیی دەوڵەتی عێراق.
سەرچاوە :
+دیدارێک لە گەڵ بەرێز وەزیرە خان –ی خوشکی شەهید ئارام –ی سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە سلێمانی .
+محەمەد شیخ عەبدولکەریم سۆڵەیی /ئارام و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد /بەرگی یەکەم و دووەم-2007. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=