ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 07
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام وەک سکرتێری کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستان ، بەجورئەتەوە، لێپرسراوی هەر چوار هەرێمەکەی نیشتمان بوو:
سالار عەزیز لێپرسراوی هەرێمی سلێمانی و ئازاد هەورامی لێپرسراوی هەرێمی کەرکووک و عەبدولرەزاق محەمەد عومەر لێپرسراوی هەرێمی هەولێر و مەلا بەختیار لێپرسراوی هەرێمی خانەقین وهێڵی ریکخستنی بەغداد بوو.
ئارام ، هەموو پێشبینی و پێشنیارو بڕیارەکانی ، بەراشکاویی دەخستە بەردەم هاوڕێ سەرکردەکانی و راوبۆچونی یانی وەردەگرت ، بەعەقڵی لۆژیکانەی سەرکردایەتی بە کۆمەڵ ، هەنگاوی نوێ یان , بۆ هەموو بەرنامەو نەخشەی کارەکانیان دا دەنا.
ئارام دەیزانی ، سەرکردە کلاسیکییەکان ، بێ موبالاتانە ، بە نەرجسیەتی ، خۆیان ، گوێ یان ، تەنیا لەو گروپە دیاریکراوەی خۆیان دەگرت ، گرنگیان بە راو بۆچون وپێشنیاری دەرەوەی گروپەکەیان نەدەدا و گەلەکەیان بە کۆیلەی خۆیان دەزانی .
ئەو سەرکردە خۆپەرستانە ، هەمیشە کەسانی خۆبەرەپێشەوە و ئینتیهازی و ماستاوچی و لەبلەبان یان ، لە دەوروبەری خۆیان کۆدەکردەوە و کارەکانیان بەوان هەڵدەسوڕاند،
ئەو روخسارە دووفاقە ، بێ توانا و هیچ لە بارا نەبووانە ، دژی دواکاری هاوڵاتیان بوون ، ئامێرێک بوون ، هەموو ئۆرگانەکانی حیزب یان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەکانیان ، دەخستە گەڕ ، هیچ گۆڕنکارییەکیان پێ نەدەکرا .
ئەو زنجیرە هەڵانەی سەرکردەکان و حیزبەکان ، رەهەندێکی مێژوویی قوڵی هەیە ، بە سیناریۆیی خەباتی رزگاری خوازیی کورد ، خیانەتی گەورەیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە .
ئارام رۆڵی سەرەکی و بنەرەتی هەبوو ، بۆ ئەوەی کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستان ، لە کاتی نەهامەتی و کەوتن و تێکشکانەکان دا ، بە ئەزمونێکی نوێ ی لۆژیکانە بە ئاڕستەیەکی نوێ ، لەسەر بنەمایەک داڕێژێت ، هەڵەی مێژوویی سەرکردەکان و حیزبەکان ، دووبارە و چەند بارە نەبنەوە.
هەرەسی ئازاری 1975 بە جۆرێک ئاشبەتاڵی بە کورد کرد ، نیشتمانەکەی خاپوورو وێران کرد .
هەمووپێشمەرگه و فەرماندوە و ئەفسەرە بە ئەزمونەکانی کورد ، پەرتەوازە و دوورخرانەوە و کەوتبوونە شوێنی جیا جیا .
ئارام و هاوڕێکانی ، بە پێی ئه و بەرنامه و نەخشە وردە ی دایان رشت بوو ، پەیوەندیان به و کادێرو رۆشنفکر و ئەفسەرو فەرماندانەوە کرد ، بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕش ،وەک:
(ملازم عومەر و ملازم سەید کەریم و ملازم جوامێر و ئەنوەری مەجید سوڵتان و ملازم ستار سەعید خەلەف و دەیان کادری سەربازی خاوەن ئەزمونی تر ) لە هەموو شارەکانی تری کوردستان .
دوای سەرهەڵدانی مەفرەزەکەی برایم عەزۆ لە بادینان ، مەفرەزەی شارەزوور و مەفرەزەکانی تر لە دۆڵی جافایەتی وشارباژێر وپێنجوین .
مه فرەزەی ناوچەکانی تر ،لە هەورامان و بەمۆ و زمناکۆ و چەمی رێزان و عەسکەر و دەشتی هەولێر ودەشتی.کۆیە و قەندیل و باڵەکا یەتی پشدەر و قەرەداغ و بازیان و گەرمیانی گرتەوە.
لە شەوی 10-11/10/1976 ئارام و ئازاد هەورامی ، وەک دوو سەرکردە ی خاکی و نمونەیی ، لە سلیمانی یەوە ، بە رێگای دۆڵە رووتا هەنگاویان نا ، بەره و چیاکان و شۆڕش و پێشمەرگایەتی ، تا گەیشتنە دۆڵی جافایەتی و گوندی گەورە دێ.
سەرچاوە:
نووسین و ئامادەکردنی :محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆڵەیی ،ئارام و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد .بەرگی یەکەم 2007. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=