ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 08
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول ، هێزەکانی سوپای عێراق ، ئەمن و ئیستیجبارات ، جاش ، جاسوس ، گەیشتنە هەموو بستێکی نیشتمان ، تا دواخاڵی سنوورەکان .
دوای پەرتەوازەبوونی پێشمەرگە ، ترس ،گومان، گرتن ،ئەشکەنجەو زیندان ، لەسێدارەدان و بێسەروشوێنکردنی مرۆڤی کورد .
ئارام و هاوڕێکانی ، لە بەر رۆشنایی تیوری مارکسیزم ، لینینزم ، دوور لە ئەزمونی حیزبی تحرر (شیوعی )، عێراق و کوردستان ، سێبەرو پاشکۆی سۆڤیەت ، بە پراکتیکێکی نوێ ی سەردەم ، سوود وەرگرتن لە ئەزمونی خەباتی رزگاریخوازی گەلانی دنیا.
ئارام بە پێی ئه و توێژینە وردو قوڵەی ، لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ململانێ نێوان باڵی چەپی پارتی هەمزە عەبدوڵڵا و باڵی نەتەوەیی برایم ئەحمد ، بە دوو ئاراستەی جیاواز بە ناوی پارتییەوەکاریان دەکرد .
لە ساڵی 1956 هەردوو باڵەکەی ناوپارتی یەکیان گرتەوە ، بەناوی (پارتی دیموکراتی یەکگرتوی کوردستان.
لەساڵی 1946 لە کۆنگرەی یەکی پارتی مەلا مستەفا لە ئێران بوو، لە ساڵی1951لە کۆنگرەی دووەمی پارتی و لە ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێ پارتی ، مەلا مستەفا لە یەکێتی سۆڤیەت بوو،
مەلامستەفا ، بەشداری ، لە هیچ کام ، له و سێ کۆنگرە ی پارتی ، نەکرد بوو ، لە ئێران و سۆڤیەت بوو، ئاگای لە بەرنامه و پرۆگرامی پارتی نەبوو .
لە هەر 3 کۆنگرەکە ی پارتی ، مەلا مستەفا ، بە زۆربەی دەنگ ، بوو بە سەرۆکی فەخری پارتی دیموکراتی کوردستان .
لە 1946 تا 1959 مەلا مستەفا ،12 ساڵ لە دوورەی وڵات بوو ، هەر سەرۆکی پارتی بوو.
لەدوای کۆدەتای 14-ی گەلاوێژی 1958 ، لە 1959 مەلا مستەفا ، لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕایەوە بۆ عیراق ، لەساڵی 1959، ناکۆک و کێشەکانی ناو پارتی ، لە کۆبونەوه و کۆنگرەکان دا، ئاڵۆزتر ودژوارتر دەبوو .
لە مانگی 10-ی 1959، لە کۆنگرەی چوارەم –ی پارتی ، لە مانگی ئایاری 1960لە کۆنگرەی پێنجەمی پارتی ، ناکۆکییەکانی نێو پارتی سەریان هەڵدایەوە وئاڵۆز ترو قوڵتر بوونەوە.
دواتر ، ناکۆکی نێوان عەبدولکەریم قاسم ی سەرۆک کۆماری عێراق و مەلا مستەفای سەرۆکی پارتی ، گەیشتە قۆناغێکی ئاڵۆز ، دەرگای گفتوگۆ داخرا .
بوو بە هۆی یاخی بوونی عەشایەری کورد لە دەربەندی بازیان و دەربەندیخان ، هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول .
لە 1964 ناکۆکی نێوان باڵی مەلامستەفاو ئیبراهیم ئەحمەد ،بەناوی ناکۆکی ( باڵی مەلایی و جەلالی) یەوە، بوو بە هۆی کورد، کورد بکوژێ ، بەناوی شەڕی جەلالی و مەلاییەوە.
بەیانی 11-ی ئازاری 1970بۆ ماوەی 4ساڵ ، بووبە هۆی یەکگرتنەوەی باڵی (مەلای وجەلالی ) ، بەسەرۆکایەتی مەلامستەفا.
بەڵام ململانێ ناڕەواکانی ناو پارتی بەردەوام بوو ، بوو بە سیناریوی کوشتنی دوەیان تێکۆشەر بە بیانووی جیا جیا.
رێکەوتنی جەزائیر و ئاشبەتاڵ ،بوو بە هۆی خاپورکردنی گوندە کانی سەرسنوور ،دروست کردنی ئۆردگا کان .، تێک شاکاندنی ژێرخانی ئابووری کشتوکاڵی کوردستان.
ئارام له و ئەزمونە پڕلە تێکشکانەی شۆڕشی ئەیلولی دوای هەرەس ، دوای ئه و هەموو شەهیدوقوربانیەی شەڕی سەنگەری بەرگری ، دژبە سوپا ی عێراق ودەسەڵاتە جیاکانی کۆماری عێراق .
لە سەردەمی تراژیدیای حوکمی :عەبدولکەریم قاسم وعەبدولسەلام عارف و عەبدولرەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەکر و سەدام حسین.
تراژیدیای شەڕی براکوژ ی ، لە دوای 29ساڵ بەسەر تەمەنی پارتی لە 1946-1975 .
ئارام به تیوری زانستی نوێوە ، سوودی لە و کەم کوڕی وهەڵه و ئاڵۆزیی ودژوارانەی مێژووی گەلەکەی وەرگرتبوو ، بۆ مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕش وهەرێمەکان .
ئەمجارەیان چۆن شۆڕش بکرێت؟ بەکام ئاراستە هەنگاو بنرێت؟ چۆن جارێکی تر ، میللی ئه و چەکانە و شۆڕش ، تێک نەشکێ و هەرەس نەهێنێ، ئاشبەتاڵێکی تر بەرپا نەبێتەوه و مایە پوچ نەبین ،خوێنی شەهیدانی نیشتمان وکۆمەڵکوژی کورد ،بە هەدەر نەچێ ، چەکی پێشمەرگە بە کۆمەڵ لە بەردەم پۆستاڵی داگیرکەرانی نیشتمان مل نەوی نەکا.
لە1976پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان ،گه یشتنە هەموو بستیکی نیشتمان ، پارتیزانەکان بە رۆژ نەیان دەتوانی ، لە ناو گو ندەکان دا بمێننەوە ، ئێوارا ن و شەوان ،روویان دەکردە ناو ماڵی گوندەکان ، تێشو یان کۆدەکردەوه و دەچونە نێو چیا و لاپاڵ و بن تاشە بەردو ناو ئەشکەوت ونشێو و شوێنه چەپەکەکان ، خۆیان حەشار دەدا.
ئارامی نووسەر و رۆژنامەنووس و پێشمەرگە ، سەرکردە ، وەک سکرتێری کۆمە ڵە ی مارکسیی لینینیی کوردستان ، لەشاخ ، رووبەرووی ئەرکێکی قورس وئاڵۆز دژواری پڕ لە موجازەفە بوەوە .
ئارام ، بە وردی هەڵسوکەوتی لە گەڵ رووداوەکان و سیناریۆکان دا دەکرد ، بۆ شۆڕش و گۆڕانکاری نوێ ، بە بیر و بە تێڕوانینی نوێ ، بۆ هەنگاوی نوێ و وهەڵوێستی نوێ تر ، بەرەو ئاراستە و گۆڕانکاریەک ، لە گەڵ زەمەنەکەی پێش هەرەس جیاوازبێت .
لە بەر رۆشنایی تیوری مارکسیزم ، لینینزم ، دوور لە ئەزمونی حیزبی تحرر ی عێراق و کوردستان ، کە سێبەرو پاشکۆی سۆڤیەت بوون ، بە پراکتیکێکی نوێ ی سەردەم ، سوود وەرگرتن لە ئەزمونی خەباتی رزگاریخوازی گەلانی دنیا.
ئارام ی تەنیا باڵ ، بە بەرنامەی زانستیانەی لۆژیکانە،بە نەخشەی تیوری و پراکتیتکی نوێ ، بۆ هەستانەوە و شۆڕشێکی نوێ ی جیاوز ، لە ناو بۆتەی هەرەس دا ، جارێکی تر لە شاخ وپێشمەرگایەتی دا ، رووبە رووی ئەو زنجیر سیناریۆیانە بوەوە ، دەیانویست ئارام و بەرنامەکانی ، ئیفلیج و زیندەبەچاڵ بکەن .
سەرچاوە :
1-ئیبراهیم جەلال /خوارووی کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول بنیاتنان و هەڵتەکاندن 1961-1975.1
2-عەبدوڵڵا کەریم مەحمود /ئاسۆیەک ئاوا نابێ .
ژیانی سیاسیی و پێشمەرگایەتی رۆژنامەوانی :
سەرکردەی شۆڕشی ئەیلول ، حیلمی عەلی شەریف 1931- 1998.
ئەم توێژینەوەیە ماندووبوونی 20ساڵ کارکردنمە ،تا ئێستا 2024 چاپ نەکراوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=