ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 09
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام جگە لە نوسینە سیاسییەکانی , هەفتەی جارێک , بەناوی (سواره )وە , وتارێکی له رۆژنامەی هاوکاری ، لە بەغداد بڵاو دەکردە وە، لەگەڵ هاوڕیکانی دەرکیان بەوە کردبوو ، کتێبخانەی کوردی هەژارە لە وەرگێڕان ، بە زمانێکی پاراوی کوردی گرنگیان بە هونەری کاری وەرگێڕان دەدا ، بە بەرنامە ، ئەو جۆرە کتێبانەیان دەکرد بە کوردی ، باسی خەباتی گەڵانی دنیای تیابوو ، بۆ ئەوەی کورد ، سوود لە ئەزمونی خەباتی گەلانی جیهان وەربگرن.
ئارام تێڕوانی وردوقوڵی هەبوو ،بۆ مێژووی کورد ، بۆئەوساو ئایندەی کۆمەڵه ی مارکسی لینینی کوردستان ،پەی بەو دووبەرەکی وململانیانەی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەبرد .
پارتی دیموکراتی کوردستان ، بوو بە دووکەرت و بە دوو باڵی دژبەیەکی (مەلایی ) و (جەلال یی)، بۆ پاشکۆی سیبەری شای ئێران و دەوڵەتەتی عێراق ، بۆشەڕی برا کوشتن و یەکتریی سڕینەوە
، حیزبی شیوعی بوو بە دووباڵ و دوو هێڵی تەریب، دوو ئاراستەی دوور لەیەک ، (حیزبی شیوعی لیژنە
مەرکەزی )و (حیزبی شیوعی قیادە مەرکەزی ).
ئەو ململانێ و جیابوونانە ی پارتی و شیوعی ، لەو بارودۆخە ناسک و دژوارانە ،لە زیان و تراژیدیا زیاتر ،هیچ گۆڕانکارییەکی دروست نەکرد.
ئارام دەیویست ، کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستان ، لە سەر فەلسەفەی مارکسی لینینی ، ستراتیژی سەربەخۆیی ، بێ هیچ دەستواردانێک ، دوور لە دووبەرەکی و ململانێ ی ناڕەوا ، کارەکانی هەڵسوڕێنیت،کۆمەڵە سێبەروپاشکۆی هیچ داگیرکەرێکی نیشتمان و زلهێزێک نەبێت.
ئارام لەناوشار، لە یەکەمین کۆبونەوەی کۆمیتەی هەرێمەکان ،راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی نائاسایی و دژواری کۆمەڵەی مارکسسیی لینینیی کوردستان نوسی ، گۆڕانکاری وزنجیرە رووداوەکان و کێشەکانی ئەوسەردەمەی، بە ئیرادەیەکی ئارامانەوە ، هەنگاوی نوێ ی ، بۆ چارەسەرکرنی کێشە و تەنگژەو هەڵەکان ، خستبوەەروو،
ئەو راپۆرتەی ئارام ، بە راپۆرتی شوپات ناسرا .
لەنوسینەکەی دا،به ئارامیەکەی خۆی و بەزمانێکی پاراوی لۆژیکانە :
( بارودۆخی سیاسەتی جیهانی و ناوچەکەو و دنیا بینینی کوردستان وعێراق ورێکخراوەیی شی کردبووە).
له و راپۆرتەی ئارام دا ، دەرک بە تێڕوانینێکی نوێ بۆ ئاسۆیەکی نوێ دەکرا ، بە ئاڕاستەی ستراتیژێکی نوێ ، بۆ ئەوەی هەڵەکانی مێژوو دووبارە نەبنەوە.
یەکەم جار بوو ، سەرکردەیەکی کورد ، ئاوا زانستیانەو لۆژیکانە، هەموو ئه و تەنگژەو کێشانەی ئەوسەردەمە دژوارە ، بەڕاشکاوانە بخاتە روو، خوێندنەوەیەکی وردوقوڵێ پڕ لە تێڕامانی بۆ مێژووی جوڵانەوەی کورد و حیزبە سیاسییەکان هەبوو ، کۆمەڵه ی لە تێڕوانینی ماوتسیتۆنگ و.پاشکۆیەتی دەوڵەتی چین بەتاڵ کردبوەوە .
ئارام ، بۆی دەرکەوت ، کاریگەرییەکانی گرێ ی نەرجسی سایکۆلۆجی سەرکردەکانی هەردوو باڵەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، باڵی بارزانی و باڵی مەکتەبی سیاسیی ،شۆڕشی ئەیلوول ، دوای هەرەس ، جارێکی تر ، سەرهەڵدەداتەوە ، رەوتی خەباتی رزگاری خوازی کورد ،رووبەرووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە .
دەیویست ،کاردانەوەکانی ئەو ململانێ و یەکتریی سڕینانەوە ،نە بنە بەربەست ، لە بەردەم پرۆژە ی بیری نوێ و بەرنامە ی نوێ کۆمەڵە .
.
ئارام لە شاخ ، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کۆمەڵە و بیرو بۆچون و تێڕوانییە نوێییه کانی ، لە ناو ئەو لایەنانەی شاخ ، رووبەرووی بەربەستی زۆر دژوار و رەق وتوند تیژیی و ئاڵۆز یی دەبنەوە .
ئارام –ی تەنیا باڵ ، بێ پشت و پەنا ، بە تەنیا خۆی ، به پرۆژە و خەونێکی زانستی سیاسییی گەورەوە ، بە بەرنامە ی پڕلە تێروانی نوێ ، بۆ ئاسۆی سترایتژێکی نوی ، هەموو بەرنامە تایبەتییەکانی و خەونە رۆمانسییەکانیان ، بۆ کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کوردستانی بوو ،بۆ شۆرشێکی نوێ ی گۆڕانکاری نوێ .
سیناریۆکانی عەقڵی سەرکردە کلاسیکییەکان ، بوار بە بیرو بۆچونی چەپ نادەن ،بە لۆژیکانە رۆڵی شۆڕش ، بە ئاڕا ستەی نوێ ببات .
ئاسۆی بیرو بۆچوون و تێڕوانینەکانی ئارام ، بە جۆرێک ئاراستەی بۆ گۆڕانکارییەکان و شۆڕش دەکرد ، بۆ ئەوەی ئەو سەرکردە کلاسیکییەکان ، بە هەمان ئەزمونی ساڵانی پێشووتر ، نمایشی پڕ لە سیناریو میکافیل –یان بەتاڵ بکرێنەوە.، بۆ ئەوەی ئاراستەی شۆڕش و پێشمەرگایەتی بەره و گەرداو سەراب نەبەنەوە.
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود /ئاسۆیەک ئاوا نابێ .
ژیانی سیاسیی و پێشمەرگایەتی رۆژنامەوانی :
سەرکردەی شۆڕشی ئەیلول ، حیلمی عەلی شەریف 1931- 1998.
ئەم توێژینەوەیە ، ماندووبوونی 20ساڵ کارکردنمە ،تا ئێستا چاپ نەکراوە.[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=