ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 10
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
ئارام دوای ماوەیەکی کورت لە ژیانی پێشمەرگایەتی شاخ ، بینی گوند ی زەرون ، زۆربەی گوندەکانی ، سەر سنوور ی نیشتمان و شوێنە سترایجییەکان ، له خزمەت گوزارییەسەرەتاییەکان بێ بەرین.
هەموو توانای خۆی و هاوڕێ پێشمەرگەکانی خستە گەڕ ، بۆ ئەوەی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ خەڵکی گوندەکان بکەنەوە .
( تەهاباراوی) هونەرمەندو سەرکردەی خاکی و سەربازی ون و (حەمەسەعید) وانەیان لەوێ دەوتەوە.
ئامێرێکی چاپیان پێ بوو ، بەپێ هەل ومەرجە نا ئاساییەکان له سێ شوین حەشاریان دا .
یەکەم جارلە ئەشکەوتی (قوول) لە پشت ماڵەکانی زەرون .
دووەم جار گواستیانەوە بۆ ئەشکەوتی (کانی ئاو دەلوک).
سێیەم جار لە ئەشکەوتی (کەرە وادێ)لە لای سەرەوەی گوندەکە ولەسەر سنوورحەشاریان دا .
ئارام چەند کادرێکی بە بەرنامە نوێ پێ گەیاند ، خولێکی بۆ کادرەکانی کۆمەڵه، لە ناو گوندی زەرون کردەوە ،بۆ ئەوەی ئه و کادرانە رۆڵ و ئەرکی سەرشانی خۆیان ، لە هوشیارکردنەوە پێشمەرگەوە و خەڵکی گوندەکان ببینن.
ئارام وەک زۆر لە سەرکردەکانی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ ، حەزی لە قەرەباڵغ –ی و حمیایە خستنە دوای خۆی نەبوو .
گەر سەرکردەیەک ، نوێنەری خەڵک بێت ، بۆ بەحمایەی زۆر و بە چەک پارێزگاری لە خۆی بکات .
ئەوەندە کەسێتیەکی خاکی بوو ، زۆر بەی خەڵکی گوندەکان نەیان دەزانی ، ئه و پێشمەرگە چویلکە لە چاوە ، بە جەستە لاواز و باڵا باریک و کەڵەگەتە، بە جلی کوردی ، بەردەوامی گۆچانێکی بەدەستە یە ، ئارامی سەرکردەیە.
ئارام گرنگی زۆری بە پاراستنی نهێنی یەکان دەداو ناوی خۆی نابوو (مەلا بە کر )، یەکەم جار، شەماڵ-ی باخ وگۆران تلە زەیتی وحەمە ئەمین پۆڵا ، لە کاتی جەولەدا ، بەناو گوندەکان دا ، ئارام –ی سەرکردەیان بە ناوی (مەلا بەکر )بە خەڵکی گوندەکان ناسی .
ئه و پێشمەرگانەی لە سنووری (دۆڵی جافایەتی وشارباژێر وشینکایەتی و مەرگەو دۆڵە رووت وبازیان و قەرداغ )، لە گەڵ ئارام دابوون ،وەک هاوڕێ یەک ، پارێزگاریان لە ئارام دەکرد بریتی بوون :
(شەماڵی باخ ، مەلا ئەحمەد مەسۆیی ، مامۆستاحەمە ئەمین پۆڵا ، گۆران تلە زەیتی ، جەمالە رەش، عەلی چەلەبی ، سیروان ، ئاشتی ، ئازادی سەگرمە ، ئاوات قارەمانی ، مام رۆستەم ، سەلاح چاوشین ، مەولود گوربازی ، حەمەسەعید ، مامۆستا عەزیز.).
.ئارام بە بە ردەوامی جەولەی بەناو ئەم گوندەکان دا دەکرد:
( گەورەدێ ، گەرەدێ ، مالومە، چۆخماخ ، یاخسەمەر ، هەڵەدن ، گوێزیلە ، قزلەر ، زێوێ ) .
ئارام وەک سەرکرەدیەکی خاکی و نمونەیی راسته و خۆ تێکەڵ بە ئازارو موعانات و کێشەکانی خەڵکی گوندەکان دەبوو، بە جۆرێک لە گەڵ خەڵکی گوندەکان هەڵسو کەوتی دەکرد، ببوو بە خۆشەویستی خەڵکی ئاوایی ساراپا ناوچە جیا جیاکان .
ئارام له و ماوە دیاری کراوە کورتەی، ژیانی پێشمەرگایەتی شاخ ، گەیشته ئه و ئەنجامەی ، لەو گوندانەو لەو شوێنە ستراتیجی یانە ، ناتوانێت ئەو بەرنامە و پرۆژەیەی کە دای ڕشتبوو ، بۆ کۆمەڵە ، تەجاوزی بەرنامه و عەقڵی دۆگمای مەجازیانەی سەرکردەکانی ئەیلوول و بیرو بۆچوون و فیکری سەرکردەکانی دوای هەرەس بکات.
،بە تەنا،خۆی و بەرنامەکانئ ، هیچ پاڵپشتکی له و سنوورانە نەبوو ،ردەیزانی رووبەرووی کۆمەڵێ ململانێ ودژایەتی کردنی قورس و دژوار وئاڵۆز دەبێتەوە .
وەک سکرتێرو سەرکردەیەکی خاکی ، خاوەن مەعریفەی قوڵ ، بڕوای بە توندوتیژی و رق وکینەو سیناریۆو تۆڵەو تۆڵە کردنەوە شەڕی ناوخۆ ی براکان نەبوو.
ئارام -ی نووسەر و رۆژنامەنووس و پێشمەرگە وسەرکردە ی هێمن و زمان شیرین ، هەموو خەونەکانی وئاڕاستەی ستراتژی کۆمەڵەی مارکسی لینینینی بۆ ئەوەبوو، رۆڵێ رەنجدەران بەپێ تواناو لێهاتوی –یان ، لەسەرکردایەتییەکی بەکۆمەڵ ، بۆ خزمەتی رەنجدەران ونەتەوە و نیشتیمان بێت .
ئەو بە جۆرێک تێکەڵ بەژیانی جوتیاران و رەنجدەرانی گوندەکان بوو،لە کاتی دروێنە و گێره و و سەرخەرمان و پاچەکۆڵەوشەتڵ لێدان وشریت لێ دان
هاوکاری و یارمەتی ئەوانی دەدان ، بە و هەڵوێستە بەخشندەیەیی ، بوو بەشێک لە رۆح و هەست و نەستی ، خەڵکی ئاواییەکان وپێشمەرگە وکادرەکان.
خەڵکی گوندەکان ، توشێ تێرامان بوون ، یەکەم جاربوو پێشمەرگەو سەرکردەیە کی خاکی ،نمونەیی ببینن ، هەموو کارو کردەوەکانی ، بەشیک بوو لە ئازارو موعاناتەی ئەوان
جوتیاری گوندەکان ، بە جۆرێک ئارامیان خۆش دەوێست ، دوای شەهیدبوونی ، لەیادیان نەکرد ، لە گەڵ گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیان هەناسەیان بۆ هەڵدەکێشا، منداڵەکانیان بە ناوی ئارام ناودەنا.
ئارام بوو بە سروودی سەر زاری خەڵکی گوندەکان و پێشمەرگەو خەڵکی شار ، ئارام بووبەو هێماو مەرجەعە مەزنەی ، جەڵک تا ئێستاش ،سوێند بەسەری ئارام و اوێند بە شکۆی ئارامگەکەی دەخۆن
سەرچاوە :محەمەد شێخ عەبدولکەریم سۆلەیی .ئارام و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کورد- بەشی یەکەم ،سلێمانی – 2007. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=