ناونیشانی بابەت: ئارامی سەرکردە 12 کۆتایی
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بەیانی 31 /1 / 1978, ئارام ی سەرکردەوئاوات قارەمانی لە گوندی گۆربازەوە پێکەوە لە جەولەیەکدا روویان کردە گوندی تەنگیسەر ، نیوەڕۆ بووگەیشتنە قەراغ گوندەکە، یەکەم ماڵی تەنگیسەر زۆر بەگەرمی خوڵکییان کردن ، روویان کردە ئەو ماڵەو لەوێ چاو ناوەشکێنەیان خوارد.
ئارام چەند جارێک بەئاوات قارەمانی وت:
-بچۆ سەردانی هاوسەرو منداڵەکانت لە گوندی سەر زەل بکە ، من لێرە دەمێنمەوە ،بەیانی یەکتری دەبینینەوە.
قارەمانی رووی کرەسەرزەل ، ئارام بەتەنیا لە یەکێک لە ودوو ژوورەی ئەو ماڵەدا مایەوە .
بووکی ئه و ماڵە لە ناکاو بە خێرایی لە کانی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و رووی کردە ئارام :
-چەکدارێکی زۆر لە لای گوندی گەرەزیلەوە بەرەوئێرە دێن .
ئارام بەدووربینەکەی لەسەربانی ماڵەکەوە سەیری کردن.
زانی ئه و چه کدارە زۆرە جاشن .
ماڵەکە پێ یان وت:
-جاشەکان وەک عەسکەرەکان ، تەفتیشی ماڵەکان ناکەن .
لەو کاتەدا جاشەکان نزیک ئاواییەکە بوونەتەوە
ماڵەکە پێ یان وت
-تا جاشەکان نەگەیشتونەتە ناو ماڵەکان ، بچۆ لە ژوورە خۆت حەشار بدە.
ئارام رووه و دەرەوەی گوندەکە هەنگاوی نا . جاشەکان چەند دەسڕێژێکیان کرد ،لی ئارام له و کاتەلە ناو ئاوایییەکەوە چوو بووە دەرەوە .
جاشەکان نەچونە ناو ئاوایی یەکە ، لەخوار ماڵەکانەوە وەستان .تینویان بوو ، دوای ئاویان کرد، ئاویان پێ گەیاندن،
جاشەکان خەڵکی ئاواییەکەیان کۆکرده و لێ یان پرسین :
-پێشمەرگە لەناو ئاوایی و ئەم دەوروبەرە دا نی یە؟
-زۆر دەمێکە پێشمەرگە نەهاتون .
جاشەکان پەلەیان بوو بڕۆن ، لەترسا هەر سەیری ئەم لاو ئه و لایان دەکرد،
لە ناکاو جاشیکیان رووی کردە خەڵکەکە:
-ئه و زەلامە کێ یە ؟بۆوا بەخێرایی رادەکات ، ئێوە بۆ وتان کەس لە ناو ئاوایی نە بووە؟
وتیان :
-ئەوە سەربازی هەڵاتوی گوندەکەیە، لەترسی ئێوە رادەکات .
-جا بۆ رادەکات، ئێمە سەبازی فیرار ناگرین .
-له و کاتەدا ئارام ماندوو بوو ، چەکەکەی لە شانی داگرت وکردبویە شانەکەی تری ، تیشکی خۆرەکە لە چەکەکەی دابوو، شەوقی دابوەوە .
جاشەکان وتیان :
-ئەوە خۆ چەکی پێیە ؟
ئارام زۆر لە گوندەکە دوور نەکەوتبوەوە ، لە بری ئەوەی رووە وشاخەکە هەنگاو بنێ ، رووەو ئاڕاستەی گوندی قازانقایە بە خێرایی هەنگاوی دەنا .
لەو کاتەدا ، جاشیکیان بەدوای ئارام دا رای کردبوو .
-دەزانم بەرەوکوێ رادەکات ، ئێستا پێشی لێ دەگرم
چەند دەسڕێژێکی لێ کرد .
دوای تاوێک ، جاشەکە بە چەکێکەوە گەرایەوە ، رووی کردە خەڵکی ئاوایی کە.
-کوشتم ، بڕۆن تەرمەکەی له و چەمەدا بیهێننەوە .
ئێوارە یەکی درەنگ بوو ، جاشەکان نەیان دەوێرا ، لە شوێنی خۆیان بجوڵێن
جیهازیان کرد ، کۆپتەرێک هات بەهانایانەوە .
خەڵکی تەنگی خۆیان گەیاندە لای جەستەک ، ( ئارام)* بوو ، خوین لە جەستەی دەچۆڕا.
عەبدووڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاو:
ئاوات قارەمانی ،رێگا باریکەکان ،رۆمانە یاداشت ..2006-سلێمانی.
پێشەکی وپیاچونەوە و داڕشتنەوە ی : عەبدوڵڵا کەریم مەحمود .
*چەند سەرکردەیەک دوای شەهید کردنی ئارام ،وا خۆیان نیشان دەدا کەوا رۆڵی بەهای سەنگی ئارام دەنوێن ، رێچکەی هەنگاوەکانی ئارام ده گرنە بەر ، لە گەڵ رێزم دا بۆ ئه و سەرکردانە ، هەرچەندە وتنی راستییەکان زۆر قورس و تاڵە ،ئه و بەرێزانە قەد ناتوانن وەک شکۆی تایبەیمەندی کەسێتی باڵای ئارام ی سەرکردە بن ، ئەوبەڕیزانە نەک رێچکەی ئارام ، نەیانتوانی یەک هەنگاوی شەهید ئارامی سەرکردەی مەزن بگرنە بەر. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=