ناونیشانی بابەت: ڕانەگرتنی میز لە خانمان
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەم حاڵەتە واتە هاتنەدەرەوەی میز لە بۆری میزەوە بەبێ ئەوەی خانمەکە کۆنتڕۆڵی هەبێت بەسەریدا.
هۆکارەکانی بریتین لە:
-هەڵکشانی تەمەن.
-دووگیانی.
-لە دوای منداڵبوون بەتایبەت ئەو خانمانەی چەند جارێک بە سرووشتی منداڵیان بووبێت.
-بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
-گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان دوای وەستانی سووڕی مانگانە.
-هەوکردنی میزەڕۆ یان زیاد چالاکی ماسوولکەکانی میزەڵان.
-کۆکەی درێژخایەن
-قەڵەوی
بەگشتی دوو جۆری هەیە
=KTML_Bold=جۆری یەکەم=KTML_End= (stress urinary incontinence) ئەم جۆرەیان لەکاتی زیادبوونی پەستانی ناو سک ڕوو دەدات بۆ نموونە لەگەڵ پژمین، کۆکە، هەڵگرتنی قوورسایی یان وەرزشی قوورس.
=KTML_Bold=جۆری دووەم=KTML_End= (urgency urinary incontinence) ئەمەیان واتە نەخۆشەکە لەناکاو هەست دەکات پێویستی بە چوونە بۆ دەستشۆر بەڵام ناتوانێت میزەکە ڕابگرێت تاوەکوو دەگاتە دەستشۆرەکە، زیاد چالاکی ماسوولکەکانی میزەڵان یەکێکە لەهۆکارە سەرەکییەکان.
ڕێگاکانی چارەسەر کردنی لە نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی تر ئەگۆڕێت ، بەگشتی بریتین لە:
-گۆڕینی شێوازی ژیان وەکوو کەم کردنەوەی کافایین و شلەمەنی، دابەزاندنی کێش، ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت.
-چارەسەر بە بەکارهێنانی دەرمان .
-نەشتەرگەری. [1]