کاسەی دراوسێ یا بەرشێو ئەبێ یا دوای شێو.
کاسە: جۆرێک دەفری دارین یان قوڕینە (فەرهەنگی خاڵ)، شێو: مەبەست لە کاتی ئێوارەیە (فەرهەنگی خاڵ)، بەرشێو: پێش نانی ئێوارە. دوای شێو: دوای نانی ئێوارە. نابێت بە تەمای دراوسێ بیت خواردنت بۆ بێنێت، ئەو خواردنەی دراوسێ دەیهێنێت یان پێش یان پاش نانی ئێوارەیە کە کەڵک ناگرێت. [1]