کاسەی هاوسەێ بەیەکتر ئەدەن بەقەرز.
کاسە: جۆرێک دەفری دارین یان قوڕینە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا کاسە چێشتی تێدا دەخورێت، واتە: ئەو کاسە چێشتەی لە دراوسێکەیانەوە دێت، خۆیان نایخۆن و دەیدەن بەقەرز. بۆ کەسێکی چرووکی دەستنووقاو بەکاردێت کە لە ڕووی کۆمەڵگەدا وەک هەژار خۆی دەربخات، بە هەر شتێک هاوکاریی بکرێت، ئەم بیفرۆشێتەوە و دەستکەوتی لێی هەبێت. [1]