کاڵەکی شیرین ماڵی چەقەڵە.
چەقەڵ: ئاژەڵێکی کێویی دڕە، شێوەی لە سەگ دەچێت (فەرهەنگی خاڵ)، کاڵەک لە کوردەواردا یان تامی شیرینە یان بێتامە، هەروەها ئەو کەسانەی کە بێستان دەکەن، لەکاتی پێگەشتنی کاڵەکەکاندا، دەچن دەیڕنن، بۆ ئەوەی ئاژەڵی کێوی نەیخوات، بە کەسێکی ستەمکار دەوترێت کە هەر شتێکی باش شک بەرێت، بۆ خۆی زەوتی بکات و دەستی بەسەردا بگرێت. [1]