کەر بە لاباران ناگاتە هەواران.
لابار: بە باری وڵاخێک دەوترێت کە هاوسەنگ نەبێت، بەهۆیەوە وڵاخەکە نەتوانێت بەباشی بەڕێگەدا بڕوات، هەوار: مەبەست لە کۆمەڵێک ماڵی دەوارنشینە (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: ئەو خێزانانەی بۆ هەوار دەڕۆن، گەر وڵاخیان لابار بێت، درەنگ دەگەنەجێ، واتە: کەسێک دەستی دابێتە کارێکی گران و پەکی کەوتبێت، یان دەوڵەمەندێک یارمەتییەکی کەمی هەژارێکی دابێت و بەشی نەکردبێت. [1]