کەر کەوت و کوندە دڕا.
کوندە: پێستی بزنە بە ساغی دەردێت، خۆش دەکرێت و ئاوی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە بەشی زۆری گوندەکانی کوردەواردا کەر بۆ گواستەنەوە و باربردن بەکارهاتووە، بەتایبەتیی بۆ هێنانی ئاو بە کوندە لە کانییەوە بۆ ناو گوند، هەر کاتێک کەر لە ڕێگە بکەوێت کوندەکە دەدڕێت و ئاوەکە بەفیڕۆ دەڕوات، بە کارێک دەڵێن کە لە ناوەڕاستدا بپچڕێت، کورد واتەنی ڕیسەکە ببێتەوە بە خوری. [1]