ناونیشانی بابەت: مێژووی مزگەوتی گەورەی سلێمانی
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
مزگەوتی گەورەی #سلێمانی#، یان مزگەوتی #کاک ئەحمەدی شێخ#، یەکێکە لە دێرینترین مزگەوت و شوێنە ئایینییەکانی سنووری سلێمانی، کە مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنیاتنانی شاری سلێمانی، لە سەردەمی #ئیبراهیم پاشای بابان#، لە ساڵی 1785ی زایینی.
ئەم مزگەوتە دەکەوێتە ناوەندی شاری سلێمانییەوە و ڕۆژانی هەینی وتاری تێدا دەخوێنرێت، بەهۆی ئەوەی مەزاری کاک ئەحمەدی شێخ دەکەوێتە ناو مزگەوتەکە، ڕۆژانە چەندین کەس لەناو شار و دەرەوەی شار، و ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێراق و دەرەوە سەردانی دەکەن.
=KTML_Bold=مێژووی درووستکردنی مزگەوتی گەورە=KTML_End=
مێژووی درووستکردنی مزگەوتی گەورەی سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای درووستبوونی شارەکە، لە سەردەمی #میرنشینی بابان#، کە پایتەختەکەی #قەڵاچوالان# بووە و دواتر بیریان لەوە کردووەتەوە، لەبەر چەند هۆکارێک شارەکە بگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لە سەردەمی ئیبراهیم پاشای باباندا شوێنی ئێستای سلێمانییان بە باش زانیوە، بۆیە وەستا و کەسانی شارەزایان لە ئێرانەوە هێناوە بۆ درووستکردنی بینا و دامەزراوە ئایینی و کارگێڕییەکان. مزگەوتی گەورەش یەکێک بووە لە شوێنە ئایینییەکان و ساڵی 1785ی زایینی بنیات نراوە.
=KTML_Bold=گۆڕ و مەزارەکانی ناو مزگەوتی گەورە=KTML_End=
جگە لە مەزاری کاک ئەحمەدی شێخ، هەندێک کەسایەتیی دیکە، دوای کۆچیان لە مزگەوتی گەورەدا نێژراون، ئەوانیش (#شێخ مەحمودی حەفید#، کاک ئەحمەدی شێخ، حاجی تۆفیقی ئاغا فەتحوڵا)ن، یەکێک لە گۆڕەکان لە خانەوادەی کاک ئەحمەدی شێخ نییە، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆشەویستی کاک ئەحمەدی شێخ بووە، ئەویش (معاون موتسەریف)ێکی سەردەمی عوسمانییەکان بووە و لەسەر وەسییەتی خۆی لەناو مزگەوتی گەورە نێژراوە، یەکێکیشیان خێزانەکەی کاک ئەحمەدی شێخە، (فاتمە خان)ی خوشکی شێخ مەحموودیش هەر لە مزگەوتی گەورەدا نێژراوە، (#سەید برایم#)ی برای شێخ مەحموودی شەمزینانیش لە مزگەوتی گەورە نێژراوە، (#سەید نوری نەقیب#، ئایشە خانی خوشکی #حەپسەخانی نەقیب#، کوڕەزایەکی کاک ئەحمەدی شێخ) هەر لەناو مزگەوتی گەورەدا نێژراون، ئەمەی دوایی دایکی کریستیان بووە و منداڵەکە لە تەمەنی 10 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و ناوی (عیسا) بووە، پتر لەوانەش، ژمارەیەک لە میرەکانی بابان لەناو مزگەوتی گەورەدا نێژراون، کە ئەوانیش بە هەمان شێوە لەسەر وەسییەتی خۆیان بووە، بۆیە ئەم مزگەوتە وەکوو شوێنەوارێکی مێژوویی و ئایینیی گرنگ لە قەڵەم دەدرێت، لە کوردستاندا.
تا ئێستا چەند جارێک مزگەوتی گەورە و مەزاری کاک ئەحمەدی شێخ نۆژەن کراونەتەوە و ئێستاش ساڵی (2024) ئەم مزگەوتە لەلایەن #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە نۆژەنکردنەوە دایە. [1]