ناونیشانی پەرتووک: داب و نەریتی هەولێرییان
ناوی نووسەر: سەید عیسا سەید سەلیم چایچی
بە هاوکاری: دکتۆر مەلا #بەشیر حەداد#
داڕشتنی: #ئەسعەد عەدۆ#
دەزگای پەخش: نووسینگەی تەفسیر
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
لەوەتەی هەین پێکەوە ژیانی خەڵکی هەولێر بەدانیشتوانی ناو شار و
دەوروبەرەکەی و ئەو کەسانەی بە هەر بیانوێک بوونەتە نیشتەجێ بەهەر زمانێ
قسەیان کردبێ، یان لەسەر چ ئایین و ڕێیازێک بوو بن، جێگای دەست لەسەر سینگن
ئەو ڕەوشت و هەڵسوکەوتەیان لەنێو کتێبەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، یار و نەیار لەو
ڕووەوە ئەشهەدویان بۆ دەکێشن، ئەو شانازییە بووەتە میداڵی سەر سینگی
یەکەیەکەی خەڵکەکەی!
ئەو مێژووە دوور و درێژەی قەڵای هەولێر کە خۆی لە شەش هەزار ساڵ دەدا،
ژیانی تێدا بەردەوامە و نێوی لەسەر لاپەڕەکانی مێژووی کۆن و نوێدا
دەدرەوشێتەوە.
هەرچەندە ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عێراق هەوڵیانداوە درزێک بخەنە نێو ئەو
کۆمەڵگایە، دوور نییە بۆ ماوەیەکی کەم لێرە و لەوێ درزێکی زۆر بچووکی
خستبێتە نێومان! بەڵام خەڵکە باشەکەی هەموو لایەنەکان ئەو پیلانە بۆگەنەیان
گۆڕحەشار کردووە، هەرچەندە دەمێکە گوتراوە: (چەم بێ چەقەڵ نابێ) دوور نییە
تێستایش کە سوپاس بۆ خودا ژمارەیان زۆر زۆر کێمە چاویان یەو نیعمەتەی نێوان
هەولێریان هەڵنایەت!
بەڵام خەڵکانێکی دیکە کە زۆرینەی شوێن پەنجەیان لەنێو کۆمەڵگای هەولێر
بەگشتی دیارە بۆ ئەو پێکەوە ژیانەی نێوان خەڵکەکە لەو ڕوانگەیەوە لە
دانیشتتێکدا دکتۆر (بەشیر حەداد) پێشنیار بۆ برا زێدە بەڕێزم (سەید عیسا سەید
سەلیم چایچی) دەکات کە پێویستە ئەو داب و نەریانە کە لە فێسبووک بڵاوی
دەکەیتەوە بکرێتە کوردی. تا برا کوردەکان زیاتر ئاشنای نەریتە کونەکانی هەولێریان
بن. وادیار لەو دانیشتنەدا ناوی من دێتە مەیدان. ینجا لە گفتوگۆی نێوان بەندە
و دایی سەید عیسا ئەو کتێبەی بەردەستتان لەدایک بوو، چونکە بیروباوەڕی
هەردووکمان لەیەک نزیک بوو، دایی گوتی: کورد و تورکمان خاڵ و خوارزان ، منیش
گوتم : تورکمان و کورد زاوا و خەزوورن.
خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەو کارەمان پێکەوە ئەنجامداوە و بەو ئومێدەین
شتی باشتری بەدواوە بێت.
ئەسعەد عەدۆ
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=