سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #14-02-2024# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەمەد بن ڕاشد جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاسی پشتیووانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەلایەن خۆیەوە، شێخ محەمەد بن ڕاشد، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی. [1]