ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەمید عەبدوڵڵا
ناوی باوک: محەمەد عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1968
ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-12-2022#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دۆڵمازەڵە#ی شارەدێی #سوورداش#ی سەربە شارۆچکەی #دوکان#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ساڵی 1968 لە گوندی دۆڵمازەڵە، لە خێزانێکی کوردپەروەر لەدایکبووە، لە ساڵانی(1974-1983) قۆناغەکانی خوێندنی (سەرەتایی، ناوەندی) لە شارۆچکەی دووکان تەواوکردووە. ساڵی 1987 ئامادەیی پیشەسازی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی 1985 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە، ساڵی 1989 لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووەوە زیندانی کراوە، ساڵی 1991 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات.
ساڵی 1985 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی چوار کوڕ بووە بە ناوەکانی (نەژاد، نەهرۆ، کاردۆ و کوردۆ). ساڵی 1988 ڕادەگوێزرێن بۆ کۆمەڵگەی #پیرەمەگروون#.
ئەندامی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە و لێپرسراوی کۆمیتەی (29) یەکێتیی بووە، دوای پلەی سەربازی (عەمید) بووە، دوای پایەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن بووە، لە ڕێکەوتی 03-12-2022 دوای (19) ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە برینداری کۆچی دوایی کردووە. [1]