ناو: ڕەنج
ناوی باوک: نەوزاد تۆفیق
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-01-1990#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ڕەنج نەوزاد تۆفیق لە ڕێکەوتی 28-01-1990 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و بەشێک لە خوێندنی ناوەندی لە کەرکووک خوێندووە، خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە.
لە زانکۆی گەشەپێدان لە سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە، هەروەها لە ئێستادا (2024) خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی وارسۆ لە وڵاتی پۆڵەندا.
تایبەتمەندە لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان. بە زمانەکانی کوردی وعەرەبی و ئینگلیزی توێژینەوە و نووسینەکانی بڵاوکراونەتەوە. سەرقاڵی توێژینەوەیە لەبارەی گرنگی ئێران لە کێبڕکێی ئەمریکا و چین. [1] [2]