ناو: وەهاب
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-01-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی 01-01-1976 لە سلێمانی لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا لە #زانکۆی سلێمانی# (1994 -1998) هێناوە.
لە بوارەکانی وەرگێڕان و پەروەردە و ڕۆژنامەنووسیدا کاری کردووە.
=KTML_Bold=وەرگێڕان:=KTML_End=
-پەرتووکی (سەمای سەرمانگ لەگەڵ ئەینشتاین، هونەر و زانستی وەبیرهێنانەوەی هەموو شتێک) نووسینی جۆشوا فۆر، چاپکراوی #ناوەندی ڕووناکبیریی لالەزار#، 2019.
-پەرتووکی (هێزی ئێستا، ڕێبەرێک بۆ ڕووناکبوونەوەی ڕۆحی) نووسینی ئێکهارت تۆڵی، چاپکراوی ناوەندی ڕووناکبیریی لالەزار، 2022.
-پەرتووکی (#کنوڵپ# ، سێ بەسەرهات لە ژیانی کنۆڵپەوە) نووسینی هێرمان هێسە، چاپکراوی #ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند#، 2023.
-پەرتووکی (مرۆڤ ئەو ناشناسە) نووسینی ئەلێکسیس کارێل، چاپکراوی ناوەندی ڕووناکبیریی لالەزار، 2023.
لە ساڵانی 1999 بۆ 2012 وەک مامۆستای قۆناغی ئامادەیی کاری کردووە و هاوکات لە بواری ڕۆژنامەنووسیدا لە ئاژانسی سەربەخۆی هەواڵی (ئەسوات ئەلعیراق) و (insight) و تۆڕی پەیامنێرانی ئێراقی بۆ ڕۆژنامەوانیی بەدواداچوون (نیریج) کاری کردووە. [1]