کورد
خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم ژیانی میللەتی کوردە
تەمەننام لای خودا دائیم ژیانی میللەتی کوردە
بەدائیم دڵ پەشێواوی پەشێویی میللەتی کوردم
وەکوو بولبول سەحەر خوانیم ژیانی میللەتی کوردە
نەخۆشە میللەت و، فەوتا وەتەن، بێ هۆشە ئەهلی ئەو
ئەوەی مەتڵەب بێ لامان هەر ژیانی میللەتی کوردە
بەڕاستی چاکترە مردن، حەیاتی وا لەلام تاڵە
ئەوی ناوی نەبێ ئەمڕۆ ژیانی میللەتی کوردە
شەجاعەت پیشەیی کوردە، مەعاریف ڕەسمی پێشوویە
کەرەم ئەڵبەتتە باعیس بۆ ژیانی میللەتی کوردە
دڵم خوێن ڕێژ و سەر گێژە، دوو چاوم پڕ لە ئەسرینە
هەر ژیانی میللەتی کوردە «بێکەس» عیلاجی دەردی
#فایەق بێکەس#
#دیوانی بێکەس# [1]