ناو: دارا
نازناو: دارا بەگ
ناوی باوک: محەمەد باقر
ساڵی لەدایکبوون: 1891
ساڵی کۆچی دوایی:1956
شوێنی لەدایکبوون: گوندی حەفتەغار-#داقوق#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی دارا
$ژیاننامە$
دارا بەگ یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی ئێراق و کوردستان و بە تایبەت ناوچەی گەرمیان بووە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەشداری کردنی کورد لە پرسە سیاسییەکانی ئێراق.
دارا بەگ، کوڕی محەمەد باقر بەگ، کوڕی ئیسماعیل بەگ، کوڕی ئیبراهیم بەگ، کوڕی ئیسماعیل بەگ، کوڕی محەمەد بەگ، کوڕی حەقی بەگ، باپیرە گەورەی سەرانی خێڵی داودە (داودی)ی کورد نیشتەجێیە لە شارەکانی دوزخورماتوو و داقوق.
ئەم کەسایەتییە سەرۆکی خێڵی داودەی کورد (داودی) بووە و قایمقامی شارەکانی داقوق و دوزخورماتوو و هەموو شارۆچکە و گوند و زەوییە سەر بە دوو شارەکە بووە.
دارا بەگ لە ساڵی 1891ی زایینی لەدایک بووە، یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی کورد لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمی زایینی لە سنووری پارێزگای کەرکووک (گەرمیان) و برا گەورەی (ڕەفئەت بەگ ئەلداودی) سەرکردەی ڕاپەڕین لە شاری دوزخورماتوو ساڵی 1920ی زایینی دژی داگیرکاری بەریتانیا.
دارا بەگ یەکێک بووە لەو کوردانەی بەشدار بووە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق، هەروەها لە ساڵی 1924 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە خولەکانی شەش، نۆ، دە، یانزە، لەسەر پشکی #کەرکووک#.
لە ساڵی 1924ی زایینی دارا بەگ بە ئەندامی ئەنجوومەنی دەستووری ئێراق هەڵبژێردرا، پاشان وەک نوێنەری پارێزگاری کەرکووک لە پەڕڵەمانی ئێراق لە خولی شەشەم و نۆیەم و دەیەمین و یازدەهەمدا هەڵبژێردرا. دارا بەگ لە ساڵی 1956ی زایینی کۆچی دوایی کردووە، گۆڕەکەی دەکەوێتە ناو کۆشکەکەی (#کۆشکی دارا بەگ#) کە دەکەوێتە گوندی دارا، دەشتی هێفتەسار، شارۆچکەی داقوق، شاری کەرکووک. [1]