ناونیشانی پەرتووک: خەون و زۆڵەکان
ناوی نووسەر: مویان
ناوی وەرگێڕ: #مەدینە ئەحمەد قادر#
دەزگای پەخش: دەزگای چینی
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ڕۆمانی (خەون و زۆڵەکان)، لە ئەدەبی چینەوەیە، براوەی خەڵاتی نۆبڵی 2012 ەیە.
باس لە گوندێک دەکات کە هێشتا قوتابخانەی بۆ نەڕۆشتووە، ڕۆژێک بە یارمەتیی کەسێک بەناوی (مۆرۆیا) قوتابخانەیەک دەکرێتەوە، لێرەدا کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە بەناوی (شۆکن) ئومێدێکی بۆ دەربازبوون لە شوانکاری و هەوڵی درووستکردنی ناوێک بۆ خۆی لەلا درووست دەبێت، هەڵبەتە کارەکتەری سەرەکی تواناییەکی هەیە ئەویش خەو بینینە، هەر خەوێک کە دەیبینێت وەڕاست دەگەڕێتەوە و ڕۆژێک خەون بە مردنی خوشکەکەییەوە دەبینێت و هەوڵدەدات ڕزگاری بکات.....
ڕۆمانەکە باسی برسێتییە گەورەکەی چین و جەنگی ناوخۆیی چین دەکات کە چ کاریگەرییەکی بەسەر خەڵکەکەوە درووستکردووە، کە برسێتی وا لە خەڵکی دەکات ئەوانەی بەپشت و پەنای خۆمانمان دەزانی ڕۆژێک لێمان هەڵبگەڕێنەوە، قوربانیدانی ژن بۆ دایک و باوک و برا و دڵدارەکەیمان پیشان دەدات. [1]