پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 05
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=ژێردەفە=KTML_End=
تەختەیەکی پانی درێژە کە پاڵوویەکی کۆڵدراوە و بەهۆی دوو شریتەوە، لەمسەر و لەوسەر بە بن دەفەوە هەڵواسراوە. هەروەها دوو شیلەپەش بە تەنیشت شریتەکانەوە، دەفە و ژێر دەفەیان لە خەتێکدا ڕاگرتووە، سەر و خواری شانە دەکەوێتە قەڵشی نێوان دەفە و ژێردەفەوە. بە گرژ کردنەوەی شریتەکان، شانە لەسەر جێی خۆی قایم دەکرێت و بە شل کردنەوەشیان شانە لەهەر دوو قەڵش ڕەها دەبێت و لە جێی خۆی دێتە دەر.
=KTML_Bold=ساچین / ساکین/ سانچین/ سەکینە=KTML_End=
دارێکە بە شێوەی L کە بە شێوەیەکی تایبەت، بەن گوردی پێ هەڵدەبەسترێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 34 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=شاقۆڵ=KTML_End=
بەشێکی لالەنگەرەیە، کە لەم لا و لەولای دەزگای جۆڵایی بە قیتەوە دامەزراون و سەرێکیان دەچێتەوە سەر شانەی لالەنگەرە و سەرەکەیتریان بە ئانیشکە لکاوە بە قۆڵی لالەنگەرەوە کە لە ڕاست و چەپەوە دەفەیان ڕاگرتووە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 35 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=شانەی لالەنگەرە=KTML_End=
دوو تەختەی پانی ددانەدارن کە بەمبەر و بەوبەری لالەنگەرەوە، لەسەر کارخانە قایم کراون و لە هەر دوو لاوە سەری (بزماری) لالەنگەرە ڕادەگرن. (بڕوانە وێنەی ژمارە 36 لە فایلی پەیوەندیدار )
هەندێک جار لە بری ئەو تەختە ددانەدارە، وەستا بە سەلیقەی خۆی چەند (بزمارێک) دادەکوتێت و سەری لالەنگەرە دەخاتە بەینی (بزمارەکان). (بڕوانە وێنەی ژمارە 37 لە فایلی پەیوەندیدار )
کاری شانەی لالەنگەرە ئەوەیە کە ئەگەر دەفە لە تەنراوەکە زۆر نزیک بووەوە و مەودای ئەوە نەبوو کە باش بکوترێتەوە، سەری لالەنگەرە دەخرێتە ددانەی دوورتری شانەکە و مەودای دەفە و تەنراو زیاد دەبێت. هەروەها کارێکی گرینگی تر کە بەهۆی شانەی لالەنگەرەوە ئەنجام دەدرێ، ئەوەیە کە ئەگەر دەفە خوارەوخوار کرەکەی کوتاوە و تەنیشتێکی تەنراوەکە سفت و تەنیشتێکی دیکەی شاش بوو، ئەوە بە گواستنەوەی تەنیا لایەنێکی لالەنگەرە لەسەر ددانەی شانەکە، ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت و پانایی کرەکە بە یەک ئەندازە دەکەوێتە بەر زەبری دەفە و دەکوترێتەوە.
=KTML_Bold=شە/ شانە=KTML_End=
چوارچێوەیەکی دارە، تەنیشتەکانی لە سەختەدار و سەر و ژێرەکەی لە توودڕک ساز دەکرێ. نێو چوارچێوەکە وەکوو دەنکی شانە بە تیزماڵکە قامیشی لووس و سەخت پڕ کراوەتەوە. داری توودڕک پێستی سەخت و نێوەکەی نەرم و کلۆر و لە جسنی تەپەدۆرە، سەر و بنی قامیشەکان تیژ دادەدرێ و لە تەپەدۆرەکەدا گیر دەبێت. بەنێوان هەر ددانێکی شانەدا دوو هەودای تان تێدەپەڕێ. کاری شانە کوتانەوەی پۆیە، تا کرەکە سفت بێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 38 و 39 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=شیش=KTML_End=
تێلێکی باریکە دە کونی لوولە دەخرێ و ئەمسەر ئەوسەری دەچێتە ناو قەڵشی مەکووکەوە. لە کارکردن و هێنان و بردنی مەکووکدا، لوولە بە دەوری شیشدا دەسووڕێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 40 و 41 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=شیلەپە/ شیرەپا /شیرەپە/ گوێ دەفە=KTML_End=
دوو داری قایم و باریکن کە لەمسەر و ئەوسەر، لە کونی دەفە و ژێر دەفەوە خراون و ئەم دوو پارچەیە بە یەکەوە ڕادەگرن. بە تەنیشت شیلەپەکانەوە دوو ئاڵقە بەنی ئەستوور، کە بە کوتەدارێک ڕەپێچەک دراون و گشت کراون، ژێر دەفەیان بە دەفەوە توند ڕاگرتووە. کوتە دارەکان بۆ ئەوەی خاو نەبنەوە، جەمسەریان کەوتووەتە سەر شیلەپەکان. (بڕوانە وێنەی ژمارە 42 لە فایلی پەیوەندیدار )
=KTML_Bold=قۆڵ=KTML_End=
بەشێکە لە لالەنگەرە، کە بریتییە لە دوو تەختەی پان و درێژ، لە ڕاست و چەپەوە دەفە بە شاقۆڵەوە دەلکێنن. کاری قۆڵ ئەوەیە کە بە یارمەتیی بەشەکانی تری لالەنگەرە، دەبێتە هۆی ئەوەی دەفە بۆ ڕاست و چەپ نەترازێ و لەسەر یەک خەت هاتوچۆ بکا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 43 لە فایلی پەیوەندیدار)
=KTML_Bold=کارخانە=KTML_End=
دوو کاریتەن کە بە بەرزایی ئەوەندەی مرۆڤ لەسەری دانیشێ و لاقی بگاتە زەوی، سەرێکیان لە دیوار و سەرەکەی تریان لە دیواری ڕووبەڕوو دایە، سەرجەم دەزگای جۆڵایی لەسەر ئەو دوو کاریتەیە دابەستراوە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 44 لە فایلی پەیوەندیدار)
=KTML_Bold=کارخانەی نانەوە=KTML_End=
ئەم کارخانەیە بریتییە لە چوارچێوەیەک کە لە هەر لاوە چەند سینگی دارینی لەسەر داکوتراوە و بۆ نانەوەی جاجم و بەرماڵ کەڵکی لێوەردەگیرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 45 لە فایلی پەیوەندیدار)
هەندێک لە سینگەکان دانەبەستراون و دەکرێت لە جێی خۆیان بگوێزرێنەوە، (بڕوانە وێنەی ژمارە 47 لە فایلی پەیوەندیدار)
و دوایە لێدەکرێتەوە و دەکرێتە تروندە بۆ گرێدان لەسەر دەزگای جۆڵایی.
=KTML_Bold=کورسی=KTML_End=
دوو داری چوارپاڵوو یا دوو تەختەیە بە تەنیشت یەکەوە، ئەمسەر ئەوسەریان دەکەوێتە سەر کاریتەکانی کارخانە. شوێنەکەیان بن دیوارە و دۆشەگەڵە ی لەسەر ڕادەخرێ و جۆڵا لەسەری دادەنیشێ و پشتی وە دیوار دەدا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 48 لە فایلی پەیوەندیدار)[1]