ئامێرەکانی ژیانی کوردەواری؛ مەشکە 01
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=مەشکە=KTML_End=
چەرمی خۆشکراو و قونککراوی ماڵات کە ماستی پێ دەکرێتە ڕۆن و دۆ.
=KTML_Bold=مەشکەژێن=KTML_End=
کەسێک کە مەشکە دەژێنێ، جا چ مەشکەی خۆیان بێ و چ ئی خەڵک بێ و بەحەق بیژێنێ.
بەیانی بە ورینگە ورینگی دڵتەزێنی کیژە کوردی مەشکەژێن وە ئاگا هاتووە.
(مامۆستا هەژار، شەڕەفنامە)
=KTML_Bold=مەشکە خۆش کردن=KTML_End=
ئامادە کردنی پێست بۆ ئەوەی بکرێ بە مەشکە.
چەرمی ماڵات لێک دەئاڵێنن هەتا بۆن بگرێت و جوانتر و زووتر تووک بەردا. ئەوجار دوو سێ دۆ کڵیوی سوێری بە پنگ و بێژان و کزنی لەدەستاڕدراو بۆ دەکەن و بە تیغ و چەقۆ مووتاشی دەکەن، بنەدڕوو و بنەگێوژ و بنەشیلان یا تاڵ و دەوەقوڵاغی توێلکە داربەڕوو و گڵوان و گزگلی وردکراو لەگەڵ چەرمەکە وەسەردەنێن هەتا ڕەنگ بگرێت و سوور و جوان بێ. لە کۆتاییدا بە گەنم هەڵیداخنن و وەبن میچی مدبەقی دەخەن هەتا دووکەڵ بگرێ.
=KTML_Bold=مەشکە ئەخشەر دان=KTML_End=
بە مەشکەدا کردنی خۆڵەمێشی دارەدڕدووک و بنەدڕوو و کەمرە و دە تاڵاو خستن و دەست ڕێکخستنی بە مەبەستی ڕەنگ گرتن.
=KTML_Bold=هەڵاڵ/ئارداو/ پەڵوو=KTML_End=
پێکەوە کوڵاندنی ئارد و ئاو و بێژان یا پنگە بۆ خەساندنی چەرم و تووک هاتنەوەی. لە هێندێک شوێن نیسک و ترش و خوێشی تێدەکەن.
=KTML_Bold=هەڵاڵ دان=KTML_End=
خۆش کردنی چەرم بە هەڵاڵ بۆ موو لێ کردنەوە.
=KTML_Bold=هەڵاڵ گرتنەوە=KTML_End=
سازکردنی هەڵاڵ بۆ تووک هاتنەوەی چەرم.
=KTML_Bold=مەشکە بنک کردن=KTML_End=
دروونی بنی مەشکە.
=KTML_Bold=مۆرەکی=KTML_End=
جۆرە دروومانێکی قایمی لێوارە و لێوارە کە بۆ دروونی قوونک و بنی مەشکە دەکار دەکری. خوری دوولا و سێ لا دەڕێسن، بە درێشە کونی دەکەن و بە دەرزی گەورەش باقیەی [جۆرێک دروومان] دەکەن. نەئاو دەدەڵێنێ و نەلێیدەچێ. لەوجێی ئەگە پێیدا دەزێ هەتا هەنگڵی خڵاس دەبێت مۆرەکی دەکەن.
=KTML_Bold=بەن مەشکە=KTML_End=
ئەو بەنەی کە زارکی مەشکەی پێ دەبەسترێ.
=KTML_Bold=دۆرەمبێن /زاربێن/ زارمبێن=KTML_End=
ئەو بەنەی زاری مەشکە و هەمبانەی پێ دەبەسترێ.
=KTML_Bold=پشک=KTML_End=
پینەیەک لە داربەڵاڵووک، کوولەکەسەراوی یا لقەگوێنی و شتی وا بۆ گرتنی کون و جێ هەنگی مەشکە.
=KTML_Bold=پشک لێدان/ پنج کردن=KTML_End=
داربەڵاڵووک، کوولەکەسەراوی یا لقەگوێنی دە کون و جێ هەنگی مەشکەڕاکردن. پشک تێڕاکردن.
=KTML_Bold=پاشەمەشک=KTML_End=
ئەو بەشە لە مەشکە کە دەکەوێتە پاشەوەی مەشکە.
=KTML_Bold=لامەشکە=KTML_End=
لایەکی مەشکە.
لامەشک لەگەڵ کەسێک هەڵگرتن
دەیانکوت ئەتۆ دەستت بەڕۆنە، دەبێت لامەشکێن دەگەڵ هەڵبگری دەبوو لامەشکم دەگەڵ گرتبان.
=KTML_Bold=دارمەشک/سێپەک=KTML_End=
ئەو سێ دارەی کە دەبنە سێ پایەی مەشکە.
چادر و چیغ پێچرانەوە، سێپەک هەڵپەسێران، مەشکە بەرچیغیان تێهەڵکێشرا و لە بن میچی قورماوی نران.
(پەخشانی هێمن)
=KTML_Bold=سێپەک هەڵبەستن=KTML_End=
شەتەک دان و قایم کردنی سێپەک بە گوریس یا کەندر و شتی وا.
=KTML_Bold=لۆلەپ/ دارلۆلەپ=KTML_End=
داری لووس بۆ پێش و دواوەی مەشکە کە داردۆژەنگی بە زمانە تێخراوە.
مەشکەم مەشکەی مانگایە / لۆلەپ لە دارخورمایە/ چوار پووت ڕۆنی تێدایە/ دوو پووت خەرجی ئاغایە
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
ببەم دە کێوی شینە/ پشتم دە کێوی شینە/ دارلۆلەپم نەخشینە/ مەشکەژێنم ئامینە
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
=KTML_Bold=نێودار=KTML_End=
داری نێوان هەر دوو لۆلەپ کە بەسەر مەشکەدا دێ.
مەشکێم نێوداری گوێزە/ ئەو گەنجە زۆر بزۆزە/بەجوانی خۆت سوێند دەدەم/ مەشکێم بۆ بڵێ بەسۆزە
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)
=KTML_Bold=دۆژەنگ/ دۆژینگ /دوێژینگ=KTML_End=
ئەو دارەی کە دە ناو لۆلەپی مەشکە دەخرێ.
مەشکە بژێ لە لێری/ داردۆژەنگی لە زێڕی/ بۆ خۆم کیژی باژێڕی. [1]
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی بەشی ژنان)