ناونیشانی بابەت: ئایا شۆفێری کردن ئاساییە بۆ خانمانی دووگیان؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆربەی کات لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ خانمانی دووگیان ئاساییە و زیانی نییە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی و لە چەند هەفتەی کۆتایی لەوانەیە بۆ هەندێک لە خانمان مەترسی هەبێت، سێ مانگی سەرەتا لەبەر بوونی مەترسی لەبارچوون یان جیابوونەوەی وێڵاش، لە هەفتەکانی کۆتاییش لەبەر گەورەبوونی کۆرپە و سکی دایکەکە لەوانەیە نەتوانێت بەباشی هەموو جوڵەیەک بکات یان زۆربەی کات هەست بە هیلاکی بکات . بەگشتی بۆ کاتەکانی تر سەلامەتە ئەگەر بەپێی ئەم ڕێنماییانە بێت:
1-باشتر وایە دووربکەویتەوە لە سەفەرکردن بۆ ڕێگای دوور.
2-ئەگەر ناچاربوویت بۆ ماوەیەکی زۆر بێت دڵنیابەرەوە لەوەی هەموو کاتژمێرێک بوەستیت و بۆماوەی 10 خولەک بەپێ هاتوچۆ بکەیت .
3-پشتێنی سەلامەتی بەشێوازێکی درووست بەکاربهێنە.
4-وریایی زیاتر و کەم کردنەوەی خێرایی.
5-ئەگەر دڵ تێکەڵهاتنی زۆرت هەیە یان ئەگەر ناتوانیت زوو زوو بوەستیت و بەپێ بڕۆیت باشترە شۆفێری نەکەیت.
6-باشتر وایە لە ڕێگا شلەمەنی و ئاوی پێویست بخۆیتەوە و ژەمی بچوک بخۆیت بەتایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بڕۆیت. [1]