ئامێرەکانی ژیانی کوردەواری؛ مەشکە 03
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=مەشکە گڵاو کردنەوە=KTML_End=
مەشکە ئەگەر لەچاو بچێ دەبێت. گڵاو بکرێتەوە. واتا قوڕاویی دەکەن و حەوت ئاوی پێ دادەکەن هەتا بەقەول گڵاوییەکەی دەربچێ.
حەوت جاری وەبەر ئاو دەدەن و دەڵێن:
1. بسمیڵڵای ڕەحمان ڕەحیم ئەو گڵاوەی بەدەستی منەوە و بەو حاجەتەوەیە بەو ئاوەدا بڕواتە خوارێ.
2. گڵاو گڵاوەسەیە، چوار پێ، دوو پێ ئەو گڵاوە لەو شتەی بچێتە دەرێ.
3. حەوتی دە گوڵاوستانێ بەوان ئاو و ڕووباران بچنە خوارێ.
4. حەوتی حەوتان لەو گوڵاوەی بشتەدەرێ ئەڵڵاهومەسەلی عەلا سەیدینا محەمەد و عەلا ئالی سەیدینا محەمەد، زەڕ و ماڵێ کەسم لەسەر ئەستۆی نەبێ. ئەو گڵاوە بشتە/بچتە دەرێ.
باوەڕ:
مەشکە یا هەرشتێکی گڵاو، دەبێت. بەدڵنیاییەوە گڵاو بکرێتەوە و حەوتەوانەکەی لێ تەواو بکرێ دەنا حەوت پشتت دەبڕنەوە گڵاوت دەرناچێ.
=KTML_Bold=مەشکە چوونەوە پاش=KTML_End=
نەژان و تێکچوونی ڕەوتی ئاسایی ژاندنی مەشکە بەهۆی دەست لێبەردان و بەردەوام نەژاندنی.
=KTML_Bold=مەشکە داکردن=KTML_End=
ڕۆ کردن و جوداکردنەوەی ڕۆن و دۆی مەشکە.
=KTML_Bold=مەشکە دانەوە/ مەشکە زاوا کردن=KTML_End=
دانی مەشکە بە دەروجیران بەئەمانەت. ئی وایە مەشکە بە کەس نادەن و دەڵێن پێمانەوە نایە و هەر کەس داوایان لێ بکا پێی دەڵێن مەشکەکەمان گەورەیە و بۆ هاتوچۆیە نابێ.
باوەڕ:
ئەگەر مەشکەیان زاوا کردبا، ئەو ماڵەی کە مەشکەکەی دەهێناوە حەوت زیپکەبەردی سپیی خاوێنیان لەسەر دادەنا جا دەیانهێناوە.
=KTML_Bold=مەشکە دووکەڵ خواردوو کردن=KTML_End=
هەڵاوەسینی مەشکە لە (مدبەق) بۆ وەخۆگرتنی دووکەڵ: مەشکەمان دووکەڵخواردوو دەکرد و دەمانکوت با ددانەی دەرکا قورماوی بێ.
=KTML_Bold=مەشکە دە خوێ کوشین=KTML_End=
کاتێک مەشکە دە خوێ دەکوشن، خوێیەکی زۆر بە مەشکەدا دەکەن و وەک شوتن دەستی ڕێ دەخەن پاشان سەنگەو بەردی دەنێن هەتا قایم بێ و بۆن و بەرەی نەمێنێ.
داب:
بۆ ئەوەی مەشکە دەچاو نەچێ ددانی بەرازی وێ هەڵداوەسن.
حەوت ئەسپەندەران دەبژێرن، ئەسپەندەر یەک، ئەسپەندەر دوو، .... ئەسپەندەر حەوت، حەوت هەزار سڵاوات بێ لە دیداری پاکی پێغەمبەری ئاخر زەمانە، بسووتێ چاوی وەسووس و بێگانە.
دارتاوک بە ڕەشبەڵەک بەنی ڕەش و سپی قایم دەکەن و مووروی شینی پێوەدەکەن و دە نێوقەدی مەشکەی دەخەن.
=KTML_Bold=مەشکە دە کەل چوون=KTML_End=
خرابوونی مەشکە بەهۆی چاووزار.
=KTML_Bold=مەشکە ڕێککەوتن=KTML_End=
پەیدابوونی بەتەواوی ڕۆن لە ماستی ناو مەشکە کە نیشانەی کۆتایی پێهاتنی ڕەوتی مەشکەژاندنە.
=KTML_Bold=مەشکە زانەوە=KTML_End=
دوو یا چەند بەرابەربوونی ڕۆنی مەشکە.
باوەڕ:
مەشکە ئەگەر بزێتەوە دەبێت. ئاژەڵی لە بن بکوژییەوە.
مەشکە ئەگەر بزێتەوە ڕۆنەکەی بۆ پرس و بانگێ دەبێت. جا بۆ وەخێرگەڕانی دەبێت. لە بەرەمەشکەکە ببەخشی.
مەشکە ئەگەر بزێتەوە سەری گەورە و سەرداری دەخوا.
مەشکە ئەگەر بزێتەوە نابێ لەلای کەس باسی بکەی.
=KTML_Bold=مەشکە ژان=KTML_End=
هەر کات مەشکە ڕۆنی تێدا کۆبووەوە و ڕێککەوت دەڵێن مەشکەکە ژاوە و وەختی ڕۆکردنییەتی.
مەشکە بژێ هەژارم/ ڕەنگ زەرد و لێو بەبارم/ وەکوو کێشی گوڵدارم/ بڕنووی جانبێزارم/ لە گولەی مێردان خەسارم
(فۆلکلۆر)
=KTML_Bold=مەشکە ژاندن=KTML_End=
ڕاتڵەکاندن و هێنان و بردنی مەشکە بە مەبەستی ڕۆن لێ دەرهێنان. ئەگەر خاشخاشک گوڵی کرد واتا پشکووت، شیر چەور دەبێت و دەست لە پەنیرکردن هەڵدەگیرێت و دەس دەکەن بە مەشکە.
مەشکە دەژێنم بەجارێکی/ لێی دەرێنم تەخارێکی/ دەیدەم بە ناسکەسوارێکی/ بۆم بدا بە جووتەگوارێکی
(فۆلکلۆر)
=KTML_Bold=مەشکە گەرم ژاندن=KTML_End=
ژاندنی مەشکە بە ئاوی گەرم کە هەم درەنگتر دەژێ و هەم ڕۆنی کەم دەبێت.
=KTML_Bold=مەشکە گەرمەژێ بوون=KTML_End=
هەر کات، مەشکە زووتر لەکاتی خۆی بژێ، دیارە گەرمەژێ بووە. مەشکەی گەرمەژێ هەر کەفە و ڕۆنی زۆر کەمە.
=KTML_Bold=مەشکە سپی کردن=KTML_End=
موو ڕنینەوە لە مەشکەی خۆشنەکراو. بۆ چاکتر هاتنەوەی موویەکە مەشکە دە پەڵوو دەخرێ و پاشان بە تیخ و چەقۆ مووتاش دەکرێ.
=KTML_Bold=مەشکە لە پێچەک نان=KTML_End=
بە ئارد و خوێ پێچانەوەی چەرم بۆ تووک هاتنەوە و خۆشکردنی.
=KTML_Bold=مەشکە هەڵوەراندن=KTML_End=
لەقاندنی مەشکە، دوای کەف و ڕۆنەی گەورە، بۆ بەبەرەوە نەمانی ورکە و ڕێککەوتن.
=KTML_Bold=مەشکە هەڵگوران=KTML_End=
هەر کات مەشکە زوو بژێ و ڕۆنەکەی کەم و شل بێ دەڵێن مەشکەکە هەڵگوراوە.
=KTML_Bold=ئاو بۆ مەشکە شکاندنەوە=KTML_End=
تێکەڵ کردنی ئاوی سارد و گەرم بۆ مەشکە.
=KTML_Bold=بە مەشکە دەرهێنان/گروون=KTML_End=
1. کەوڵکردنی ماڵات بەبێ کون تێکردن و بریندار کردنی.
مام برایم کالانەکەی لە بەرپشتێندێ نا، خەنجەری ڕووت بەدەستەوە، وتی: حەسەنە گنە! جا وەخۆ کەوە، کەڵەگات گەیشتەسەری، ئێستا ...، بە مەشکەت دەردەهێنم.
(ئەمیری میرزا: 103)
2. هەم بۆ هەڕەشە دەکار دەکرێت و هەمیش یەک لە شێوە ئەشکەنجەکانی سەدەکانی پێشوو بووە.
ماچ دەکەم ئەو مەچەکانەی بە کەلەبچە دێشن/ بۆو سەرانەی بە گرێی قەمچی دەگروێن دەگریم.
(مامۆستا هێمن)
باوەڕ:
ئەوەی ماڵی قوربانی بە مەشکە دەربێنێ قوربانییەکەی بە دوو قوربانی حیسابە.
=KTML_Bold=بەرگرتنی مەشکە/ بەر هێنانی مەشکە=KTML_End=
ئەگەر قوژبنەکانی مەشکەی دار، توێژێکی زەردی پیسیان گرت دەڵێن مەشکەکەمان بەری گرتووە یا بەری هێناوە. [1]