ناو: محەمەد
نازناو: شوانی
ناوی باوک: حوسێن محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-03-1965#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک# -شارەدێی #شوان# -گوندی سمایل بەگ
$ژیاننامە$
محەمەد حوسێن محەمەد ناسراو بە (محەمەد شوانی) لە ڕێکەوتی 01-03-1965 لە گوندی سمایل بەگی شارەدێی شوانی سەربە شاری کەرکووک لەدایکبووە، خێزاندارە و خاوەنی 3 منداڵە. لە ساڵی (1971-1972) چووەتە قوتابخانەی شوانی سەرەتایی و لە ساڵی 1980 ناوەندی تەواوکردووە. خوێندنی ئامادەیی بەشی زانستی لە قوتابخانەی (عبدالملک کوری مەڕوان) لە ساڵی 1983 لە کەرکووک تەواوکردووە. پەیمانگای کشتوکاڵی (شطرة)ی لە ناسڕیە لە ساڵی 1985 تەواوکردووە. تاقیکردنەوەی دەرەکی بەشی ئەدەبی پەروەردەی گشتی لە هەولێر لە (1994-1995) ئەنجامداوە. لە ساڵی (2000-2001) بەکالۆریۆسی بە نمرەی (٪85) و بە پلەی یەکەم لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی موسڵ لە ساڵی 2005 بەدەستهێناوە و ناونیشانی نامەکەی (الاختلاف والتنوع في ظل التضامن الاجتماعي) کە توێژینەوەیەکی مەیدانی بووە لە شاری کەرکووک، دواتر وەکوو پەرتووک لە ساڵی 2006 بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی (التنوع الأثني والديني في کرکوک). بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی بەغدا لە بەشی کۆمەڵناسی لقی ئەنترۆپۆلۆژیا لە ساڵی 2009 بەدەستهێناوە و ناونیشانی تێزەکەی (القيم الثقافية و تلوث البيئة الحضرية في مدينة کرکوک) بووە. زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی بە ئاستی جیاواز دەزانێت.
=KTML_Bold=باکگراوندی کارگێڕی و کاری ڕێکخراوەیی:=KTML_End=
1-لە ساڵی 1992 تا 1995 ئەندامی لیژنەی کۆمەڵەی ئاوارەکانی کەرکووک بووە.
2-لە ساڵی 1995 تا ئابی 1996 نوێنەری ئاوەرەکانی کەرکووک بووە لە مانگی سووری ئێراقی.
3-لە #05-07-2001# تا #12-01-2002# بەرپرسی گرووپی ناونووسین و تۆمارکردنی ئەنفالکراوانی کوردستان بووە لە سەنتەری ئەنفال لە هەولێر.
4-لە #10-01-2002# وەکوو (موعید) لە سەرۆکایەتی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە و دەستبەکاربووە تا #15-04-2002#
5-لە #20-04-2002# بووەتە بەڕێوەبەری خۆیەتی کۆلێژی ئاداب تا #11-10-2003#
6-لە #27-12-2005# بووەتە مامۆستا لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سەڵاحەدین.
7-لە #29-12-2005# تا #30-09-2006# بڕیاردەری بەشی کۆمەڵناسی بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
8-لە #05-10-2006# هەتا #15-06-2008# هەروەها لە #21-10-2012# هەتا #18-06-2014# مامۆستای وانەبێژی خۆبەخش بووە لە زانکۆی کەرکووک بە بێ هیچ بەرانبەرێک.
9-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستان لە 2002 تا 2013
10-ئەندام و بەرپرسی ڕۆشنبیری ڕێکخراوی مافی دایکایەتی و منداڵان لە کوردستان لە 200-2006
11-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان لە 2011 تا 2014
12-ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و لیژنەی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی سەکۆیە (2022)
13-ئەندامی لیژنەی کۆمەڵایەتی ئەکادیمیای کوردی بووە لە 2021 تا ئێستا (2024)
14-لە #27-12-2005#ەوە مامۆستایە لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین/هەولێر تا ئێستاش (2024) بەردەوامە.
$بەرهەم و نووسینەکانی$
=KTML_Bold=زمانی عەرەبی:=KTML_End=
1-التنوع الاثني والديني في کرکوک (کتاب) 2006.
2-تجربة ڕعاية النازحين في اقليم کردستان العراق (بحث) 2008.
3-التلوث البصري في المدن المعاصرة (بحث)
4-ألأثار الاجتماعية للواقع الصحي في اقليم کردستان العراق (بحث) جامعة القاهرة-مصر 2013.
5-العوامل الأجتماعية المؤدية للعنف لدى الشباب العراقي (بحث مقدم الى مؤتمر العنف في العالم العربي المنعقد في جامعة المنصورة بمصر) #25-03-2015#
6-العوامل المجتمعية المحفزة للأنتماء (بحث) منشور في وقائع المؤتمر (الهوية والأنتماء في العالم العربي) جامعة المنصورة-مصر 2016.
7-صورة الأخر في المتخيل الجمعي: العرب والکورد في العراق نموذجا: بحث القي في مؤتمر (الکرد والعرب) في الدوحة/القطر/نظمه المرکز العربي لدراسة السياسات: مايس 2017.
8-ظاهرة الأنطواء القومي والمذهبي في العراق و سبل معالجتمها بحث مقدم الى مؤتمر جامعة بغداد 2018.
9-لفکر الأجتماعي في الحکم والأمثال الکردية بحث منشور مجلة کلية الأداب جامعة بغداد 2019.
10-الأثار الأجتماعية لظاهرة النزوح السکاني... دراسة ميدانية بين العوائل الناحة الى مدينة اربيل 2019.
11-مؤشرات الحراک الأجتماعي في المجتمع الکردي بحث منشور مجلة الأداب جامعة المستنصرية 2020.
=KTML_Bold=زمانی کوردی:=KTML_End=
1-سۆسیۆلۆژیای چینە کۆمەڵایەتییەکان 2011.
2-ئەنتۆپۆلۆژیای دانیشتووان 2013.
3-دەروازەی کۆمەڵناسی، بە هاوبەشی 2013.
4-سەرەتایەک بۆ نووسینی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا 2015.
5-بنچینەکانی ئەنترۆپۆلۆژیای گشتی بەرگی یەکەم 2017.
6-بنچینەکانی ئەنترۆپۆلۆژیای گشتی بەرگی دووەم 2019.
7-مەینەتییەکانی گوندنشینانی کورد لە سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا، بەرگی یەکەم، قەزای دوبز بە نموونە، 2020.
=KTML_Bold=بەرهەمە وەرگێڕدراوەکان:=KTML_End=
1-میتۆدەکانی توێژینەوە لە کۆمەڵناسیدا 2011.
2-ڕێبازە سیاسی و ئاکاریەکەی تۆماس هۆبز 2011.
3-بابەتەکانی تیۆردانان لە کۆمەڵناسیدا 2011.
4-کۆمەڵناسی بابەت و میتۆد وەرگێڕان بە هاوبەشی 2011.
5-تیۆرۆ کۆمەڵایەتییە هاوچەرخەکان، پێداچوونەوە، 2012.
6-میتۆدی زانستی و پراکتیکردنەکانی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا، پێداچوونەوە، 2013.
7-کۆمەڵناسیی شار، پێداچوونەوە، 2013.
8-کۆمەڵناسی، پێداچوونەوە، 2013.
9-تیۆری هاوچەرخ لە کۆمەڵناسیدا 2017.
=KTML_Bold=توێژینەوەکان:=KTML_End=
1-کاریگەریی ئەنفال لەسەر سامانی مرۆیی کورد، گۆڤاری سەنتەری برایەتی، 2002.
2-بنەما کۆمەڵایەتییەکانی چارەنووسی هاوبەش لەنێوان کورد و تورکمان، گۆڤاری توێژینەوە، 2007.
3-ئەزموونی چاودێری پەنابەران لە کەرکووک، گۆجاری زانکۆی کۆیە، 2010.
4-کورد و کلد و ئاشوور و ئاییندەیەکی هاوبەش، گۆڤاری زانکۆی سەڵاحەدین، 2010.
5-ڕۆڵی چینی ناوەند لە پێکەوەنانی سیما نەتەوەییەکاندا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، 2011.
6-ئەنترۆپۆلۆژیای زمان و زمانی کوردی بە نموونە، گۆڤاری زانکۆی کەرکووک، 2012.
7-کاریگەریی ڕاگواستن لەسەر بوونیادی کۆمەڵایەتی گوندە کوردییەکان، شوان بە نموونە، گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، 2013.
8-بەرپرسیاریەتی کۆمپانیاکان بەرانبەر ژینگە، توێژینەوەیەک بۆ کۆنفرانسی ڕێکخراوی دڵسۆزی لە هەولێر، 2014.
9-ڕۆڵی بازاڕە میلییەکان لە ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، گۆڤاری ئەکادیمی، سلێمانی، 2016. [1]