ناو: ئەرسەلان
نازناو: ئەمیری
ڕۆژی لەدایکبوون: #02-05-1975#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
ئەرسەلان ئەمیری لە دایکبووی #02-05-1975# لە شاری سنە، سیناریۆنووس، مۆنتاژگەر و دەرهێنەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەمیری بە فیلمی بەڵگەنامەیی دەستی بە کاری هونەری کردووە و دواتر وەک سیناریۆنووس و مۆنتاژ لەگەڵ چەندین فیلمی تەلەفیزیۆنی و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کاری کردووە. بە درووستکردنی یەکەم فیلمی بەناوی زاڵاوا، خەڵاتی گەورەی باشترین فیلمی لە سی و شەشەمین حەفتەی نێودەوڵەتیی ڕەخنەگرانی فیلمی ڤێنیزدا بەدەستھێنا، خەڵاتی باشترین فیلمی لەلایەن دەستەی دادوەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕەخنەگرانی فیلمەوە و هەروەها لە 39هەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجرەوە دوو کریستاڵی سیمۆرغ خەڵات کران بۆ باشترین دەرهێنەری یەکەم فیلم و باشترین سیناریۆ. [1]